المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار پێشوازی له نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەکات


21:08 عێراق
2024-02-04
33354

سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە جۆن نیکۆلا بۆز نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، و  وەفدی یاوەری بە ئامادەبونی  ئیڤان فایق جابر، وەزیری کۆچ و کۆچبەران.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیەننامەیەکدا رایگەیاند:-لە دیدارەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی باشترکردنی هاریکارییەکانی نێوان عێراق و کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کرا بۆ پشتیوانیکردنی و بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پەنابەران و ئاوارەکان و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانیان، هاوکات سەرۆک جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە پەرۆشەوەیە بۆ هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ کۆمسیۆندا بۆ  دەستەبەرکردنی چاودێرییەکی گونجاو بۆ ئەو توێژانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشە و ئاوارەبوونی زۆرەملێ بوونەتەوە.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانی کۆمسیۆن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ بڕیارەکەی حکومەتی عێراق سەبارەت بەداخستنی کەمپەکانی ئاوارەکان و جەختیشی لە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە کە لە عێراق کاردەکەن سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی دۆسێی ئاوارەکان و کۆتاییهێنان بە بارودۆخی تراژیدییان کە چەندین ساڵی خایاند و هەنگاوی کرداری و دەستبەجێ بنرێت بۆ دۆزینەوەی کاتی پێویست بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان پاش دابینکردنی کەشێکی ئارامی وخزمەتگوزاری  وبەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی هاوبەش لە نێوان هەمواندا .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد کەعێراق ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە وڵاتەکەیدا میوانداری دەکات و جەختی لە تەواوی پەرۆشی کردەوە بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانیان و ئاماژەی بە پێویستی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران  کرد بۆ چڕکردنەوەی سەردانەکانی بۆ زانینی بارودۆخی پەنابەران و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە بۆ ئەوەی چاودێرییەکی باشتریان بۆ دابین بکرێت لە ئێستادا.
سەرۆک ڕەشید پابەندبوونی توندی عێراقی دوپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و پەرۆشی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەم بارەیەوە  ڕاگەیاند، جەختی لەوەیش کردەوە کە پێویستە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەرکردنی دۆسێی ئاوارەکان بە یەکجاری.
لای خۆیەوە نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی پەنابەران و ئاوارە زۆرەملێیەکان و جەختی لەوە کردەوە کە کۆمسیۆن پشتیوانی لە بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆسێیە و بەیەکجاری کۆتایی پێهێنانی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 3835
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 3223
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 4541
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3723
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 4308
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 4343
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4733
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5792
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 16410
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 16417
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5277
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 5183
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 8506
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 8359
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 7191
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7516
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 19417
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 19489