المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار لەمیانی کردنەوەی بەشی عیراق لە ئێکسپۆی دوبەی : لەئێستادا ژینگە گرنگترین پرسە بۆ مرۆڤایەتی


15:37 عێراق
2023-12-02
112957

 

 

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی سەردانی شاری ئێکسپۆی بۆ پێشانگاکان کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە میانەی سەردانەکەدا، ئەمڕۆ شەممە 2-12-2023 بەڕێز سەرۆک کۆمار، بەشی عیراقی لە ئێکسپۆ کردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم بەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێکی دیکە دەکات بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات و وڵاتانی جیهان بەشێوەیەک، کە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنێت.
لە سیمینارێکی گفتوگۆئامێزیشدا، کە لە بەشی عیراق بەڕێوەچو، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە عیراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە گەل و شارستانیەت و مێژووەکەی و بە سامان و پێگەی دیار و بەرچاوی لە جیهاندا. جەختی لەسەر بایەخی کردنەوەی ئەم بەشەش کردەوە، کە بە یەکێک لە ئامراز و رایەڵەکانی پەیوەندیکردن دادەنرێت بۆ پتەوکردنی پێگەی عیراق و بەرجەستەکردنی کولتور و فرەچەشنی برایەتی پێکهاتەکانی.

لە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار کە لە میانی گفتوگۆکەدا هاتنەئاراوە، بەڕێز سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە، کە پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراک و وزەدا هەیە، عیراقیش کاری لەپێشینەی هەیە لە روبەڕوبونەوەی ئەم ئاڵنگاریانە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە پرسی ژینگە لەئێستادا گرنگترین پرسە بۆ مرۆڤایەتی و تەنها لە وڵاتێکی دیاریکراودا نییە، بەڵکو هەموو جیهان دەگرێتەوە، لەم چوارچێوەیەدا ئەو بەرپرسیارێتییەی رونکردەوە، کە لەئەستۆی مرۆڤایەتییە بەرامبەر بە باشترکردنی ژینگە و پێویستی پلاندانان و گرنگیدانی زیاتر پێی بەشێوەیەکی بەردەوام.

سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد، دەرئەنجامی رەفتاری مرۆڤ لەسەر هەسارەی زەوی پەیوەستە بە واقیعی ژینگەوە، رونیشیکردەوە کە پێشکەوتنی مرۆڤایەتی پەیوەستە بە گەشەکردنی واقیعی ژینگەییەوە، بۆیە دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگە لەئەستۆبگرن بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.

هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پێشخستنی رەوشی کشتوکاڵی جیهانی و بایەخدان به میکانیزمەکانی کەڵک وەرگرتن له ئاوی بەردەست کردەوە، جگه له پێویستی کەڵک وەرگرتن لەسەلامەتترین ئامرازەکانی پاشەکەوتکردنی وزه بەبێ زیادکردنی رێژەی پیسبونی ژینگەیی.

سەرۆک کۆمار گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو پلانانەی عیراق پەیڕەوی دەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ پیسبوونی ژینگەدا، رونیشیکردەوە، کە عیراق بەدەست چەندین کێشە و فشار و شەڕ و توندوتیژی و گەمارۆدان و تیرۆرەوە دەیناڵاند، کە هەموو ئەمانە بونەتەهۆی دواکەوتنی لە هەندێک بواردا، بەڵام ئەمڕۆ عیراق لە ئاستە جیاوازەکانی ئەمنی و ئابوری و سیاسیدا سەقامگیرە و دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت لە هەموو بوارەکاندا، کە دیارترینیان بواری ژینگەیە.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، کە عیراق لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی، هاوکارە لەگەڵ چوارچێوەی نێودەوڵەتی و هەرێمی، چونکە پرسی ژینگە گرێدراوە بە هەموو جیهانەوە.
هەروەها رونیکردەوە، کە هەنگاوەکانی عیراق باشن و پێویستی بە پاڵپشتی هەیە لەڕووی زانستی و تەکنیکییەوە، ئاماژەی بەوەشدا، کە بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم بوارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، نەک تەنها لەڕێگەی کۆنفرانس و وۆرک شۆپەوە، بەڵکو لەڕێگەی رێنمایی و دەرکردنی یاساشەوە، کە بەسەر وڵاتان و حکومەتەکانی جیهاندا بیسەپێنن بۆئەوەی واقیعی ژینگەیی و پاراستنی بەجدی لەبەرچاوبگرن، کە خزمەتە بە مرۆڤایەتی.

سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو لە سەرانسەری جیهاندا کردەوە، بەوپێیەی ئاو بناغەی ژینگەیە و فاکتەری سەرەکی ژیان و گەشەسەندنمانە، ئاماژەی بە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد بۆ گرنگیدان بە پەرەپێدانی پرۆگرامی قوتابخانەکان هەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانەوە، بۆ فێرکردنی نەوەکانی داهاتوو بۆئەوەی بناغەکانی پاراستن و باشترکردنی ژینگە بەردەست بخرێت.

سەرۆک کۆمار بایەخی پێویستی رێککەوتنی نوێی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هاوبەشی لە ئاوی روبارەکان و بەکارهێنانی بە پێویستزانی و ئاماژەی بەوەشکرد، کە عیراق لەئێستادا بەدەست هاوبەشی ئاوەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەناڵێنێت، هەندێکجار هەڵسوکەوتیان باشە و سوپاسیان دەکەین، بەڵام لەکاتەکانی تردا رەچاوی پێداویستییە سەرەکییەکانی عیراق لە پشکی ئاو ناکەن، کە کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لە باشترکردنی ژینگە و کشتوکاڵ و ژیان بەگشتی لە وڵاتدا. راشیگەیاند؛ بەدڵنیاییەوە ئێستا عیراق دەستیکردوە بە گۆڕینی رێککارەکانی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لەڕێی بەمۆدێرنکردنی شێوازەکانی ئاودێری و گرتنەبەری میکانیزمەکانی پاراستنی ئاو و کەمکردنەوەی پیسبونی.

جێی ئاماژەیە ژمارەیەک لە وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لێپرسراو و راوێژکار ئامادەی کردنەوەی بەشی عیراق بون لە ئێکسپۆ.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 845
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1608
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1505
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4211
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5025
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5158
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4486
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4498
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10882
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7626
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8526
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8538
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8341
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7583
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9952