المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار لە سلێمانی چاوی بە ژمارەیەک روناکبیر و نوسەر و رۆژنامەنوس کەوت


15:22 عێراق
2023-12-25
29829

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە پارێزگای سلێمانی چاوی بە ژمارەیەک روناکبیر و نوسەر و رۆژنامەنوس کەوت.
نوسيگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:لە سەرەتای دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 24-12-2023 بەڕێوەچو، سەرۆک کۆمار تیشکی خستەسەر دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات، هەروەها باسی لە گرنگترین بڕگەکانی کارنامەی حکومەت کرد، کە بریتییە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و هاندانی وەبەرهێنان و کردنەوەی دەرگای هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە ئاسۆیەکی بەرفراوان بۆ وەبەرهێنان رەخساوە لەبەر رۆشنایی سیاسەتی کرانەوەی حکومەت بەڕوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا و جەختیشیکردەوە کە هەموو وڵاتانی جیهان شانازی بە مێژو و رۆڵ و پێگەی عیراق و بەشداریکردنی لە بوارە  مرۆییە جیاجیاکاندا دەکەن.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، پێویستی کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم بنیاتنانەوەی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دوپاتکردەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەیدا بەگرنگی پابەندبوون بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە و دەستەبەرکردنی موچە و شایستە داراییەکان بۆ فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی هاوتاکانیان لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات.
سەرۆک کۆمار ستایشی رۆڵی گرنگ و کاریگەرانەی حکومەتی کرد لە نەهێشتنی تیرۆر و ئەرکە هەنوکەییەکانی بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، جەختیشیکردەوە لەسەر پەلەکردن لە ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال بۆ رەخساندنی دەرفەتی گەڕانەوەی دەیان هەزار ئاوارە بۆ زێدی خۆیان، ئاماژەشیکرد بەوەی هێشتا ئەوان لە دۆخێکی سەختدا دەژین و کەمپی ئاوارەکان شوێنی شیاونین بۆ ژیان.
سەرۆک کۆمار لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای یەکخستنی  گشت توانا و هەوڵەکان کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی بڵاوبونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان، چونکە مەترسیی راستەقینەن لە سەر کۆمەڵگە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی دەستەبەرکردنی رۆڵی پێکهاتەکان لە بونیادنانی عیراقی نوێدا، هاوکات ستایشی گەشەکردنی شارەکانی کرد، کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەخۆیانەوە بینیوە، پێویستە پارێزگا جیاوازەکانی عیراقیش بگرێتەوە.
لەبەرامبەردا ژمارەیەک لە بەشداربوانی دیدارەکە لە نوسەران و روناکبیران، پێشنیار و بۆچوون و بیرۆکەیان سەبارەت بە گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکییە ئەدەبی و کەلتووریەکان خستەڕو، هەروەها هیوایان خواست بەڕێزیان هاوکاربێت لە هەوڵەکان بۆ کۆتایهێنان بە  هەلومەرجی سەختی ئابوریی هەرێم لە رێگەی داواکردن لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم تا پابەندبن بە رێککەوتنەکان بەتایبەت یاسای بودجەی فیدراڵی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1198
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1265
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4023
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4745
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4794
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4403
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4226
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7606
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8480
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8501
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8187
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7554
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545