المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: عێراق بەپەرۆشە بۆ دامەزراندنی پەیوەندییە پێشکەوتووەکان لەگەڵ تورکیا


17:50 عێراق
2025-01-26
52619

د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازی لەهاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیکردەوە لەپەرۆشی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندییە پێشکەوتووەکان لەگەڵ تورکیا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی یەکشەممە 26 ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەفدی هاوڕێی کەتیایدا د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی دیدارەکە بوو.

لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاریکاری لەبوارە جیاجیاکاندا باسکرا و سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەر دەستێوەردانێک کاریگەری لەسەر خاکەکەی هەبێت رەت دەکاتەوەو پێویستە ڕێز لە سەروەری و ئاسایشی نیشتیمانی و سەربەخۆیی عێراق بگرێت.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پابەندبوونی هەردوو وڵات کرد بەوەی کە هیچ کامیان سەکۆی بازدان نین بۆ هەڕەشە کردن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ئەوی تریان و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

هەروەها پەرەسەندنەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە تاوتوێکران و جەختیان لەسەر گرنگی پشتیوانیکردن لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گرتنەبەری دیالۆگی بنیاتنەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەپەرۆشە بۆ دامەزراندنی پەیوەندییە پێشکەوتووەکان لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ئەو یاداشتنامەیەی لێکتێگەیشتنە کە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا ساڵی ڕابردوودا بۆ عێراق لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کرابوو بەمەبەستی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلانی عێراق و تورکیا جێبەجێ بکرێت.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی بەردەوامی کاری هاوبەش و هاوکاری ناوچەیی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.

سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا، بەڕێزیان هیوای خواست ئیدارەی نوێ لە سوریا کار بکات بۆ پاراستنی فرەیی نەتەوەیی و ئایینی و پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەدی بهێنێت و پارێزگارییان لێ بکات و مافەکانیان بۆ بەشداری سیاسی بپارێزێت بەشێوەیەک کە ئاشتی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات و گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی بۆ برایانی سوریا بەدی بهێنێت.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا پشتیوانی حکومەتەکەی بۆ سەقامگیری عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەربەخۆیی و گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپاتکردەوە و داوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کرد کە عێراق و سوریا و ئوردن و تورکیا لەخۆبگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و لەناوبردنی خاڵە گەرمەکانیان و وشککردنی سەرچاوەی دارایییان بەشێوەیەک کە سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە مسۆگەر بکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی تورکیا بۆ پشتیوانیکردن لە دەرفەتەکانی هاوکاری و هاوبەشی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاو و ژینگە کرد و هیوای خواست ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکان بەرەو ئاسۆیەکی فراوانتر بەرز بکاتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2741
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3007
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3667
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3962
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7384
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6637
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7729
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15187
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6514
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057