المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: عیراق پێویستی بە پلانی ستراتیژیی تۆکمە هەیە بۆ بنبڕکردنی بەبیابانبون و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا


15:58 عێراق
2023-12-03
14229

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لە دوبەی چاوی بە ئەندامانی وەفدە عیراقییەکانی بەشدار لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) کەوت، کە کارەکانی لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لەمیانی دیدارەکەدا، که ئەمڕۆ یەکشەممە 3-12-2023 بەڕێوەچون و ژمارەیەک له ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پسپۆڕانی بوارەکانی ژینگه و وزه و تەکنەلۆجیایان لەخۆگرتبو، سەرۆک کۆمار بەشداریی وەفدە عیراقییەکانی لەم کۆنفرانسه و هەوڵەبەرچاوەکانیانی بەرزنرخاند له قوڵکردنەوەی  پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بەدەستبهێنێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، عیراق پێویستی بە پلانی ستراتیژیی تۆکمە هەیە لەپێناو بنبڕکردنی بەبیابانبون و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، سەرەڕای ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی نوێ لەبارەی ئاو لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی ئاوەکەن، پێویستیشە لەمبارەیەوە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت بکرێت.
هەروەها بەڕێزیان جەختیکردەوە لەسەر بایەخی کاراکردنی میکانیزمەکانی هاوئاهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لەم بوارەدا و رێککەوتن لەسەر پلانێکی یەکگرتوی کارکردن و یەکخستنی دیدگا و هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی بڕیاری عیراق و شێوازی دانوستاندن لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدەستهێنانی دەرئەنجامی ئەرێنی، کە لە بەرژەوەندی وڵاتدایە.
سەرۆک کۆمار باسی لەو دیدارانەش کرد، کە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتان و رێکخراوە بەشداربووەکانی (COP28) ئەنجامی داوە، سەرەڕای تیشکخستنەسەر ئەو دەرەنجامە ئەرێنییانەی لەو دیدارانە کەوتونەتەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و پتەوکردنی پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانی عیراق، کە دەبنەهۆی هاتنەکایەی کاری هاوبەشی ستراتیژی لە بوارەکانی ئابوری، تەکنەلۆژیا، وەبەرهێنان، ژینگە و وزە.
لە دیدارەکەدا، بەڕێزان د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پسپۆڕان و راوێژکاران ئامادەبون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الأنواء: غبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: غبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-16 09:25 643
الدولار يتجاوز 157 ألف دينار في أسواق العراق

الدولار يتجاوز 157 ألف دينار في أسواق العراق

2026-09-16 11:24 357
الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 5150
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 4741
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 6395
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 4842
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 5434
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 5791
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 5949
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 7032
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 20799
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 21085
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5990
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 5996
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 11066
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 11194
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 8635
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 8581