المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار: دەستدرێژی بۆسەر خاکی عیراق پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی دراوسێیەتییە


20:14 عێراق
2024-01-16
35944

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید دوپاتیکردەوە عیراق کاردەکات بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ئیستۆنیا لە بوارەکانی ئابوری و ژینگە و کشتوکاڵ و وزەی نوێبووەوە، هەروەها باشترکردنی رۆڵی زانست و تەکنۆلۆژیا لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو لەو بوارەدا بە ئیستۆنیاشەوە.
لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەلار کاریس سەرۆکی ئیستۆنیا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 16-1-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار رۆڵی بەشداریکردنی راوێژکارانی سەربازیی ئیستۆنیای لەهێزە  فرەنەتەوەییەکان بۆ مەشقپێکردن بە هێزە چەکدارەکانی عیراقی بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوە کرد، کە عیراق ماوەی چەند ساڵە سەقامگیریی ئاسایش بە خۆوەدەبینێت و لەڕێگەیەوە هەوڵی پەرەپێدانی دەرفەتی وەبەرهێنان دەدات و بەڕێزیان خۆشحاڵی بە بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەستۆنیا و هاوبەشیکردنیان لە پەرەپێدانی پرۆسەی بونیادنان و گەشەپێدان لە عیراقدا دەربڕی.
سەرۆک کۆمار بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی بۆسەر خاکی عیراق کرد و جەختی لەوە کردەوە، ئەو هێرشە پێشێلکردنێکی ئاشکرای بنەماکانی دراوسێیەتییە، کە یاسا نێودەوڵەتییەکان دانیان پێدا ناوە، لەمڕووەوە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد، کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کرایە سەر هەولێر و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و لە ئەنجامدا خەڵکی سڤیلی بێتاوان بونە قوربانی.
سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکەش، سەرۆک کۆمار سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی دژبە کەرتی غەزە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستینی دوپاتکردەوە و داوای راگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی جەنگ و رێگەدان بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییە بەپەلەکان کرد بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتوانی ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە، هەروەها هەڵوێستی جێگیری عیراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە پرسی فەلەستین و مافی گەلی فەلەستین لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر خاکەکەکەیان و قودسی شەریف، کە پایتەختیەتی.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی ئیستۆنیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و وتی "خۆشحاڵم وەک یەکەم سەرۆکی ئیستۆنیا، کە بە سەردان هاتومەتە عیراق".
هەروەها سەرۆک کاریس، جەختی لەوە کردەوە، کە گەلی عیراق پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لەلای گەلی ئیستۆنیا، چونکە عیراق کلتور و شارستانیەتێکی کۆنی هەیە و هەموو دەقە پیرۆزەکان لە عیراقەوە هاتون، هەروەها ئەکادیمی و زانستەکان، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان چالاکن و عیراق هاوبەشێکی گرنگە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.
سەرۆکی ئیستۆنیا ئاماژەی بەوەدا، کە وڵاتەکەی بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری کردوە لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەمڕووەوە قوربانیشیان داوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بینینی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق بۆ هێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیری.
سەرۆکی ئیستۆنیا، ئاماژەی بەوەشکرد، عیراق ئێستا زیاتر لە جاران ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەخۆوەدەبینێت و لەمدواییانەدا تێبینی ئەوەیان کردوە، هەروەها سەقامگیریی عیراق سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە و لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عیراق دوپاتکردەوە.
سەرۆک ئەلار کاریس سەرکۆنەی هەموو جۆرەکانی تیرۆری کرد، کە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، چونکە کوشتنی خەڵکی بێتاوان و بڵاوکردنەوەی تیرۆر نابێتەهۆی بەرقەراربونی ئاشتی و سەقامگیری. ئاماژەی بەوەشکرد، ئیستۆنیا لە شەڕی دژبە تیرۆریزم لەگەڵ عیراقدایە و لەڕێگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپاوە پشتیوانی پێشکەشکردوە.
هەروەها سەرۆکی ئیستۆنیا رایگەیاند، لە وتووێژەکاندا لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاووتوێی ئاڵنگارییەکانیان لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کردوە، هەروەها باسیان لە بارودۆخی مرۆیی غەزە کردووە، کە نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ هەمووان و جەختی لەوە کردەوە، ئیستۆنیا پشتیوانی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ راگرتنی شەڕ و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی مرۆیی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان.
هەروەك سەرۆکی ئیستۆنیا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق باسیان لە شەڕی روسیا و ئۆکرانیا کردوە، جەختی لەوەشکردەوە، کە پێویستە کاربکرێت بۆ چەسپاندنی ئاشتی و خوشگوزەرانی تا هەموان بگرێتەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3761
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4034
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10780
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8043
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14229
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060