المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار :ئێمە لە عیراق بە گەل و حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمارەوە سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی دژبە خەڵکی غەزە دەکەین


15:10 عێراق
2023-12-05
89681

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار رایگەیاند ئێمە لە عیراق بە گەل و حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمارەوە سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی دژبە خەڵکی غەزە دەکەین و داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەردەوامبوونی کارکردن دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین بەشێوەیەکی گشتی، پێویستە گەلی فەڵەستین هەموو مافە رەواکانی بەدەستبهێنێت و دیاریکردنی چارەنوسی و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی دوپاتدەکەینەوە.

سەرۆک کۆمار لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرق لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP28)، کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو دووپاتیکردەوە رێککەوتنمان لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی هەیە و زۆربەی چالاکییەکانیان بریتییە لە راهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق بۆ  بەرەنگاربونەوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش.
وتیشی دەستمانکردوە بە قۆناغی هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هەروەها جێگری یەکەم و جێگری دووەمی سەرۆکمان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیشیدا کاردەکەین بۆ هاندانی وەبەرهێنان، عیراق سەقامگیریی ئەمنی بەخۆەدەبینێت، کە رێگە بە وەبەرهێنان دەدات و حکومەتیش تیشکی  خستوەتەسەر کەرتی ئابوری لە رێگەی پرۆژەکانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە.

رایشیگەیاند ناجێگیری نرخی دۆلار بۆ ماوەیەکی درێژ و کراوەیی بازاڕی عیراقیش، پاڵپشتی دراوی عیراقی ناکات، بۆیە هەنگاومان ناوە بۆ بەهێزکردنی دراوی عیراقی و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و رێکخستنی هەناردەکردنی دراو.

روونیشیکردەوە دانوستانمان لەگەڵ ئێران و تورکیا هەیە لەسەر دۆسێی ئاو و هیوادارین بگەینە ئەنجامێکی ئەرێنی، هەروەها  کار لەسەر خێراکردن و باشترکردنی رێوشوێنی ناوخۆیی دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی ئاو و شێوازەکانی ئاودێری و کشتوکاڵ. 
سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی زۆرباشن و هەمووان هیواخوازن عیراق بگەڕێتەوە بۆ بینینی رۆڵی مێژوویی و جوگرافی و ئابوری خۆی لە ناوچەکەدا، ئامانجمان بونیادنانی پەیوەندییەکی بەهێزە لەگەڵ هەموواندا.

وتیشی باری ئابوری تاکی عیراقی باشە، هەندێک کێشەی بێکاری و کێشەی دیکەمان هەیە و کاردەکەین بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوری و هاندانی کەرتی تایبەت و دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچوان.

ئاماژەی بەوەشدا لە ئەنجامی گوێنەدانی رژێمی پێشووی تۆتالیتاری بە پاراستنی ژینگە بۆ دەیان ساڵ، عیراق بە دەست کێشەی ژینگەییەوە دەناڵێنێت،  ئێستا کێشەی بە بیابانبون و پیسبونی هەوا و ئاو و خاکمان هەیە و دەبێت زۆنگاوەکان بپارێزین، کە پێویستن بۆ عیراق و تەواوی ناوچەکە.

سەرۆک کۆمار باسی لەوەشکرد رۆڵی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرێنییە و نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی رونی هەیە لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا و پشتیوانیکردنی وڵاتان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و هاریکاری و هەماهەنگی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2016
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3092
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2964
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2840
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4677
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5808
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5993
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4908
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8558
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15866
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762