المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک وەزیران هۆشداری دەدات لە قۆرخکردنی پۆستەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن و سیاسی


15:50 عێراق
2025-08-09
112742

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرکەوتنی حکومەت لە یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانەیە کە بە وەکالەتە لەگەڵ دانانی ستانداردی پیشەیی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان، هۆشداریشیدا  لە قۆرخکردنی پۆستەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن و سیاسی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە سەرپەرشتی یەکەمین کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەتی کرد، لەژێر دروشمی (هەڵسەنگاندنی ئەدای.. ڕێڕەوی چاکسازی و باشی حکومەت) و کۆنفرانسەکە ئەنجامی کارەکانی لیژنەی باڵای هەڵسەنگاندنی ئەدای کار و لیژنە لاوەکییەکانی لەخۆگرتبوو، کە کاریان کرد بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونی بەرنامەی حکومەت بە چاودێریکردن و درێژەدان بە پرۆسەی پشکنین و هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان.

لە وتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەت کرد، لە یەکەم دانیشتنییەوە، بە کردنی چاکسازی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق بە ئامانجێکی سەرەکی بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن، و خۆبەدوورگرتن لە بڕیاردانی بەپەلە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی کارەکە ناکات، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی کە سەبارەت بە ئەدای سەرکردە ئیدارییەکان لە قۆناغەکانی پێشوودا دراون.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پێوەرەکانی گەندەڵی دەستبەجێ مامەڵەیان  لەگەڵ دەکرا و لە دەرەوەی بازنەی هەڵسەنگاندنەکە بوون، و هەندێکجار ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی دەبنەوە، و بووە هۆی کاندیدکردنی کەسانی کەمتر شایستە بۆ پۆستەکان بە بەراورد بەوانەی کە هەڵسەنگاندنەکە دەیانیگرتەوە.

ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کەنوسینگەکەی بڵاوکردۆتەوە:

? پلانمان داناوە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن ڕوون و گشتگیر بن، سەرەتا لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانەوە دەست پێبکەین، پاشان دەچینە سەر بریکار و ڕاوێژکار و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و وەزیرەکان.

? ئەو هەموارە وەزارییەی کە بەڵێنمان دابوو لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکەمانەوە هاتە ئاراوە، بەهۆی بەربەستی سیاسییەوە وەستا.

? لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەی باڵامان پێکهێنا، بە بەشداری لایەنەکانی چاودێری و بەشێک لە وەزارەتەکان، و بە پاڵپشتی تیمە تەکنیکییە تایبەتمەندەکان و مامۆستایانی زانکۆ، بۆ تەواوکردنی کارەکان بە پیشەیی و شەفافیەت.

? لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەکان (1,135) هەڵسەنگاندنی نیمچە ساڵانە تەواو بوون، بووە هۆی دورخستنەوەی (41) بەڕێوەبەری گشتی لە کارەکانیان و کۆتاییهێنان بە ئەرکی (89) کەس کە بە پلەی بە وەکالەت کاریان دەکرد.

? پرۆسەی هەڵسەنگاندن زەبری زیاتری بۆ ئەدای حکومەت دابین کرد و پرۆسەی خێراکردن و بەرژەوەندییەکی ناوازەی لە ئاستە جیاوازەکانی سەرکردایەتیدا دروستکرد.

? ڕێژەی گۆڕانکاری (21%)ی ئەو ژمارەیەی تێپەڕاندووە کە هەڵسەنگێندراوان.

? هەڵسەنگاندن بۆ بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران کرا، و هەڵسەنگاندنی (52) بریکار و (12) ڕاوێژکار تەواو بووە، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان ئەنجوومەنی نوێنەران دامەزراندنی ژمارەیەکیانی پەسەند کرد، ئەمەش بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2003ەوە کاری لەسەر بکرێت .

? سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسە بەڕێزانە دەکەین کە لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردن سەرکەوتووبوون، و بەردەوام پاڵپشتیان دەکەین بۆ خزمەتکردنی وڵات.

? سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداریان لەم پڕۆژە نیشتمانییە کرد، سەرەتا لە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاوێژکاری هەڵسەنگاندنی ئەدای حکومەت و سەرجەم ئەندامانی تیمە تەکنیکیەکان و لیژنە تایبەتمەندەکان.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 3490
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 2942
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 4303
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3541
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 4131
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 4125
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4709
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5726
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 15462
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 15549
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5098
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 5060
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 8198
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 8052
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 7073
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7403
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18953
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 19161