المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا کرد


15:06 عێراق
2024-01-25
23953

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە خۆسێ مانوێل وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا و وەفدێکی یاوەری کرد و بەڕێز فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەش ئامادەبو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-1-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی کاری هاوبەش کردەوە بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسپانیا بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات، هەروەها ستایشی رۆڵی ئیسپانیای لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە شەڕی دژبە داعشدا.
سەرۆك کۆمار پەرۆشیی عێراقی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، رۆشنبیری، شوێنەوار، گەشتوگوزار، پیشەسازی و وزەی نوێبووەوە دوپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی عێراق گرنگییەکی تایبەت دەدات بە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و جیهان. هەروەك سەرۆك کۆمار داوای لە کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئیسپانیا کرد بۆ کارکردن روو لە عێراق بکەن، سەرەڕای سودوەرگرتن لە شارەزایانی هەردوولا و ئەزمونی ئیسپانیا لە هەردوو بواری گەشتوگوزار و شوێنەواردا.
هاوکات پێویستی هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی جەنگ دژبە خەڵکی فەلەستین لە غەزەدا دوپاتکردەوە، کە بووەتە کارەساتێکی مرۆیی. هەروەک جەختیکردەوە لەسەر کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و رێگریکردن لە زیادبوون و بەرفراوانبونی قەیرانەکان.
لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکان لە غەزە و لێکەوتەکانی، بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر ناوچەکە دروستکردوە و بۆتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و ئاشتی جیهانی، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوروپی کاربکەن بۆ دانانی نەخشەرێگایەك بۆ دەستبەجێ وەستاندنی پەلامارەکان و دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ دۆزی فەلەستین بەشێوەیەك، کە داواکارییەکانی گەلی فەلەستین لە بەدەستهێنانی مافە رەواکانی لەخۆبگرێت. 
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز خۆسێ مانوێل وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی عێراق دەربڕی و ئاماژەی بە پابەندبوونی وڵاتەکەی کرد لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
هەروەها ستایشی پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی کرد، کە عێراق لەسەرئاستی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتن لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و بونیادنانەوە بەخۆوەدەبینێت. خواستی کۆمپانیا ئیسپانییەکانیشی بۆ کارکردن لە عێراقدا دەربڕی. هەروەك سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەت و گەلی عێراق راگەیاند لەپای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغداد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 2334
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 2292
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 3401
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3130
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3614
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3742
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4503
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5339
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 12534
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 12618
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 5013
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4840
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7475
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 7353
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6791
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7402
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18434
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 18643