المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: لە هەلومەرجێکی مێژووییداین، کە پێویستە وەک هێزە سیاسییەکان زیاتر کاربکەین بۆئەوەی بەرژەوەندی باڵای وڵات و گەل بکەین بە کاری لە پێشینە


18:39 عێراق
2024-05-03
41832

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ هەینی 3-5-2024 ئامادەی مەراسیمی ساڵیادی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق بوو، کە لە بەغداد بەڕێوەچو.
لە میانی ساڵیادەکەدا، سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و دوپاتیکردەوە رۆڵی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە چوارچێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی چالاکانە و بوێرانە بوو، کە لە دوای فەتوای مەرجەعی باڵا سەماحەتی ئایەتوڵڵای عوزما سەید عەلی سیستانی، بە هێز و ئیرادەوە شانبەشانی هێزە چەکدارەکانمان وەستا بە پێکهاتە جیاوازەکانییەوە و لەگەڵ هێزەکانی دیکەی گەل لەپێناو شکستپێهێنانی تیرۆر و رزگارکردنی شارەکان و گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی نیشتمانی.
هەروەها جەختیکردەوە، لە هەلومەرجێکی مێژووییداین، کە پێویستە وەک هێزە سیاسییەکان زیاتر کاربکەین بۆئەوەی بەرژەوەندی باڵای وڵات و گەل بکەین بە کاری لە پێشینە. لەم چوارچێوەیەشدا گرنگی رێزگرتن لە دەستور و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دوپاتدەکەینەوە، چونکە رێگایە بەرەو کاری دامەزراوەیی دروست، هەروەها رێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێگریکردن لە بەکارهێانی پێگەکان بۆ مەبەستی تایبەتی یاخود گروپ و هەروەها بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوازەکانی دوپاتدەکەینەوە بۆئەوەی ئەزمونی دیموکراسیمان بچەسپێنین.

ئەمەش دەقی وتەکەی بەڕێز سەرۆك کۆمارە؛

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

خوشکان و برایانی، ئامادەبوانی بەڕێز
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

جێگای خۆشحاڵیمە، کە بەشدارم لەم مەراسیمە پڕ شکۆیە لەکاتێکدا یادی 21ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق دەکەنەوە.
لەماوەی ئەو ساڵانەدا، رۆڵی بزوتنەوەکە لە چوارچێوەی مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، شانبەشانی رۆڵی جوڵانەوە و هێزە نیشتمانییەکانی دیکە، ئاشکرا و گرنگ بووە لەپێناو بنیاتنانی عێراقی نوێ و چەسپاندنی بناغەکانی ئەم بنیاتنانە لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە گەورە و توندبون.
وەك دەزانن دیارترین ئاڵنگاری لە نێو ئەو ئاڵنگاریانە، قۆناغی روبەڕوبونەوەی تیرۆری داعش بووە، لە دوای ئەوەی ژمارەیەك لە شارە خۆشەویستەکانمان کەوتنە چنگی تاوانبارانی داعش.
لەم روبەڕوبونەوەیەدا، رۆڵی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە چوارچێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی چالاکانە و بوێرانە بوو، کە لە دوای فەتوای مەرجەعی باڵا سەماحەتی ئایەتوڵڵای عوزما سەید عەلی سیستانی، بە هێز و ئیرادەوە شانبەشانی هێزە چەکدارەکانمان وەستا بە پێکهاتە جیاوازەکانییەوە و لەگەڵ هێزەکانی دیکەی گەل لەپێناو شکستپێهێنانی تیرۆر و رزگارکردنی شارەکان و گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی نیشتمانی.
لەڕاستیدا ئەم مەراسیمە لە هەلومەرجێکی تەواو نوێدا بەڕێوەدەچێت، ئێمە ئەو ساڵانەمان تێپەڕاندووە و تیرۆر لەناوچوە، ئیرادەی ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی لە سایەی خۆڕاگریی هێزەکانمان و ویستی گەلەکەماندا، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
بەهۆی ئەم پاڵەوانێتییە نیشتمانیانەوە، ئەمڕۆ هەموومان لە سەرەتاکانی قۆناغێکی نوێداین، کە قۆناغی بونیادنانی عێراقە، قۆناغی قەرەبوکردنەوەی ئەو دەیان ساڵەیە، کە تێیدا جوڵەی بونیادنان پەکی کەوت و ئەو پێشکەوتنەی دوای 2003 هیوامان بۆ دەخواست، وەستا.
لەم بونیادنانەدا، کە لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە دەستیپێکردوە و ئیرادەی حکومەت بە تامەزرۆییەوە سەرکردایەتی دەکات، سەرکەوتن لە بەدەستهێنانی ئەوەی رۆڵەکانمان دەیانەوێت، تاکە ویستە کە گوزارشت لە دڵسۆزی و پێزانینمان دەکات بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی گەلەکەمان داویەتی.
ئێمە لە هەلومەرجێکی مێژووییداین، کە پێویستە ئێمە وەک هێزە سیاسییەکان زیاتر کاربکەین بۆئەوەی بەرژەوەندی باڵای وڵات و گەل بکەین بە کاری لە پێشینە. لەم چوارچێوەیەشدا گرنگی رێزگرتن لە دەستور و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دوپاتدەکەینەوە، چونکە رێگایە بەرەو کاری دامەزراوەیی دروست، هەروەها رێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێگریکردن لە بەکارهێانی پێگەکان بۆ مەبەستی تایبەتی یاخود گروپ و هەروەها بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوازەکانی دوپاتدەکەینەوە بۆئەوەی ئەزمونی دیموکراسیمان بچەسپێنین.
هێزی هەموومان لە یەکگرتووییماندایە، پێکەوە هەنگاودەنێین بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کارکردنی چالاکانە بەرەو خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و دەستەبەرکردنی بژێویی شایستە بۆیان. هەروەها پێویستە هەموومان پاڵپشتی ئەو رێوشوێن و پلانانە بین، کە حکومەت بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی خزمەتگوزاری گرتویەتیەبەر و بەرپرسیارانە لە پڕۆژەکانی داهاتو و بەرنامەکانی گەشەپێدانی ئابوری و کشتوکاڵی و پیشەسازی بڕوانین.
ئێمە لە قۆناغێکی گرنگداین، رۆڵی وڵاتەکەمان لەسەرئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرەو پتەوبون دەچێت، ئەمەش ئەوەیە، کە ئێمە وەك دەسەڵاتەکان و هێزە سیاسییەکان، گرنگی ئەم هەلومەرجە مێژووییە بەرزبنرخێنین و هەوڵەکانمان پەرەپێبدەین بۆئەوەی وڵاتەکەمان لەو پێگەیەدا بێت، کە شایستەیەتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا لەسەر بنەمای رەچاوکردنی بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی.
ناوچەکەمان پێشهاتی مەترسیدار بەخۆوەدەبینێت، کە مەترسی لەسەر ئاشتی ناوچەکە و جیهان دروستدەکات.
لە هەناوی ئەم پێشهاتانەدا ئەو ئازارە گەورەیە هەستپێدەکەین کە براکانمان و گەلی فەڵەستین روبەڕوی تاوانەکانی داگیرکاری دەبنەوە. ئەمانە پێشهاتگەلێکن، کە دەکرێت هەڕەشە لە ئارامی ناوچەکە و جیهان بکەن.
هەڵوێستی پتەوی عێراق دوپاتدەکەینەوە، کە پێمانوایە هیچ چارەسەر و ئاسایش و سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا نییە بەبێ رەچاوکردنی ئازاری فەڵەستینییەکان و بەبێ کاری راستەقینە و جددی لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافی گەلی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و ئازاد لەسەر خاکی نیشتمانی خۆیان، پێمانوایە جیهان لەم بارودۆخەدا

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 910
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 890
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3924
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4518
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4718
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4400
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4148
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8480
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6851
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8091
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14323
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545