المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: عێراقییەکان لە سەختترین هەلومەرجدا دەستبەرداری خوێندنەوە نەبون و پشتیان لە کتێب نەکردوە


18:33 عێراق
2024-02-08
31556

بە چاودێری سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-2-2024 چالاکییەکانی سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە نەجەفی پیرۆز دەستیپێکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:-,,سەرۆك کۆمار لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا، کە هەریەک لە  د.ئەحمەد ئەلموبەرقەع وەزیری لاوان و وەرزش، ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، حسێن عیساوی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف و کەسایەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ئامادەیبون، وتەیەکی پێشکەشکرد و دوپاتیکردەوە، کردنەوەی پێشانگاکە گرنگییەکی ناوازەی هەیە، بەوپێیەی نەجەف شاری زانست و ئەدەب و زمان و فیقهه، هەروەها شوێنی لە ئامێزگرتنی حەوزە ئایینییەکانە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، عێراقییەکان لە سەختترین هەلومەرج و لەژێر حوکمی ستەمکارترین و دڕندەترین دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکاندا، دەستبەرداری خوێندنەوە نەبوون و پشتیان لە کتێب نەکردوە. ئەمڕۆش نەجەف گەواهیدەری هەستانەوەیەکی زانستی و هزری و جوڵانەوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەیە، کە پێشەنگی رۆشنگەریە و هەموومان دڵخۆش دەکات.

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆك کۆمارە؛

خوشکان و برایانی ئامادەبوی بەڕێز ..

سڵاوی خوداتان لێبێت ..

خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵتاندام بۆ کردنەوەی کارەکانی سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە نەجەف، ئەگەر  چالاکییە رۆشنبیرییەکان لە ژیانی نەتەوە و گەلاندا گرنگییەکی زۆری هەبێت، ئەوا گرنگییەکەی لە پارێزگای نەجەفی پیرۆزدا ناوازەترە، لەبەرئەوەی نەجەف شاری زانست و ئەدەب و زمان و فیقهه، هەروەها شوێنی لە ئامێزگرتنی حەوزە ئایینییەکانە.
لەمێژە ئەو وتە بەناوبانگە لەناو خەڵکدا بڵاوبوەتەوە کە؛ قاهیرە دەنوسێت، بەیروت چاپ دەکات، بەغداش دەخوێنێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ رادەی تەشەنەکردنی رۆشنبیری و زۆری ژمارەی رۆشنبیران لە دەیەکانی رابردودا لە عێراق.
ئەمڕۆ مافی خۆمانە بە خۆنەویستییەکی زۆرەوە بانگەشەی ئەوە بکەین، کە عێراقییەکان لە سەختترین هەلومەرج و لەژێر حوکمی ستەمکارترین و دڕندەترین دەسەڵاتە دیکتاتۆرییەکاندا، دەستبەرداری خوێندنەوە نەبوون و پشتیان لە کتێب نەکردوە، کتێب بەشێوەیەکی نهێنی لە نێوانیاندا دەستاودەستی کردوە دوای ئەوەی رژێمە تۆتالیتارییەکان سانسۆری خۆیان بەسەر مافی دەربڕین و نوسین و بڵاوکردنەوە و تەنانەت خوێندنەوەدا، سەپاندبو.
نەجەفی پیرۆز هەر لە سەرەتاوە و پێش دامەزراندنی دەوڵەتی نوێی عێراق، بزوتنەوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی لەخۆگرتبوو، یەکەم چاپخانەی هەڵمی زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لێرە لە نەجەف، دامەزرێندرا.
نەجەف لە سەردەمی رژێمی پێشوودا دوور نەبوو لە جوڵانەوەی چاپ و بڵاوکردنەوە، سەرەڕای ئەوەی وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق کەوتبوە ژێر سانسۆرێکی توندەوە و لەو سەردەمەشدا مانایەکی راستەقینەیان بۆ بزوتنەوەی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری نەهێشتبووەوە دوای ئەوەی دیکتاتۆر و دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆنترۆڵی چالاکی نوسین و نوسەرانیان کردبو.
ئەمڕۆ نەجەف گەواهیدەری هەستانەوەیەکی زانستی و هزری و جوڵانەوەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەیە، کەمترین شت دەربارەی بگوترێت ئەوەیە کە پێشەنگی رۆشنگەریە و هەموومان دڵخۆش دەکات، رابون و  رێنیسانسێکی مەعریفی یان کلتورێکی واقیعی نییە - بە بڕوای من- تەنها لەڕێگەی کتێب و کتێبخانەوە نەبێت.
هیوای سەرکەوتن بۆ رێکخەران و سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە دەخوازین، پێشکەوتنی زیاتری زانستی و رابونی مەعریفی بۆ شاری زانست و زانایان.

دوبارە سڵاوی خوداتان لێبێت

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2244
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3181
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3163
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2840
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4677
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5854
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4909
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8558
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15866
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762