المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار بەشداری لە پرسەی سەرۆك کۆماری ئێران و هاوەڵانی کرد و سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی ئێران دەکات


23:40 عێراق
2024-05-25
88142

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ شەممە 25-5-2024 لەگەڵ وەفدی یاوەری بەشدارییان لە کۆڕی ماتەمینی و پرسەی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك کۆماری کۆچکردووی ئێران و هاوەڵانی کرد، کە لە حوسێنیەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچو.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماڕ لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- سەرۆك کۆمار بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆك ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان لە روداوە دڵتەزێنەکەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و لێپرسراوانی باڵای ئێران کرد.
سەرۆك کۆمار هاوسۆزی و هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بەڕێز عەلی خامنەیی و گەلی  ئێرانی دۆست بۆ ئەو روداوە دڵتەزێنە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، کە عێراق لەم کارەساتە گەورەیەدا هاوشانی ئێران دەوەستێت.
سەرۆك کۆمار ستایشی هەڵوێستەکانی سەرۆکی کۆچکردوو ئیبراهیم رەئیسی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق و هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جگە لە رۆڵی دیار و بەرچاوی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا و وەستانی لەگەڵ گەلی فەڵەستینی برا، کە روبەڕوی دڕندەترین جۆرەکانی دەستدرێژی دەبێتەوە.
سەرۆك د.لەتیف جەمال رەشید خەم و پەژارەی خۆی بۆ ئەو روداوە دەربڕی، کە پێش سەردانێکی چاوەڕوانکراو و گرنگی  سەرۆکی کۆچکردوی کۆماری ئێران بوو بۆ عێراق بەمەبەستی تاووتوێکردنی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەك کە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ بەدیبهێنێت.
لای خۆیەوە عەلی خامنەیی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز سەرۆك کۆمار دەربڕی بۆ ئامادەبوونی لە پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی، هەروەها سوپاسی گەلی عێراقی کرد بۆ هەست و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی ئێران، جەختی لەسەر ئەو پەیوەندییە بەهێزانەش کردەوە، کە هەردوو وڵات پێکەوەدەبەستنەوە و پێویستی درێژەدان بەڕێگای بەهێزکردن و پەرەپێدانیانی دوپاتکردەوە.
هەروەها لە پرسەکەدا وەفدی یاوەری سەرۆك کۆمار ئامادەبون، کە پێکهاتبون لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوتر، د.حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ، هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ئەبوکەرار فرێجی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی، رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون، خاتوو ڤیان سەبڕی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.خالد شوانی وەزیری داد، ئەندازیار نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، مەحمود ئەلمەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، خالد ئەلعوبەیدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها ژمارەیەك لێپرسراوی باڵا هاوڕێی سەرۆك کۆمار بون.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

منافسات الجولة الثانية للدوري الممتاز تتواصل اليوم بـ5 مواجهات

منافسات الجولة الثانية للدوري الممتاز تتواصل اليوم بـ5 مواجهات

2026-09-16 14:07 1041
السفارة الأمريكية بالرياض تحذر رعاياها وتدعو لإعادة النظر في السفر للسعودية

السفارة الأمريكية بالرياض تحذر رعاياها وتدعو لإعادة النظر في السفر للسعودية

2026-09-16 12:49 2037
أسعار الذهب تقفز في بغداد وأربيل

أسعار الذهب تقفز في بغداد وأربيل

2026-09-16 11:46 2262
الأنواء: غبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: غبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-16 09:25 4346
الدولار يتجاوز 157 ألف دينار في أسواق العراق

الدولار يتجاوز 157 ألف دينار في أسواق العراق

2026-09-16 11:24 2695
الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 6013
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 5776
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 6974
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 5255
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 5751
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 6315
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 6448
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 7785
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 22779
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 22448
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 6545
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 6399
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 12577