المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران و هێزە سیاسییەكانى كەركوك كۆبوەوە


22:45 عێراق
2024-02-21
36281

ئەمڕۆ چوار شەممە، بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نوێنەرانی ئەو هێزە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەركەوتنیان بەدەستهێناوە كۆبوونەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا ووتی: بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نوێنەرانی ئەو هێزە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەركەوتنییان بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا لەژێر دیدگای دەستپێشخەرییەكی نیشتیمانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكە، بەپێی ئەو شایستە دادپەروەرانەی كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا هاتوەتەكایەوە، و پاشان ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری ئابووری كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا بگونجێت كە حكومەتی فیدراڵی تێیدا كاردەكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا: كە كەركوك پێگەیەكی تایبەتی هەیە كە نوێنەرایەتی نیگەرانییەك دەكات بۆ هەموو هێزە نیشتیمانییەكان كە كاردەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی و برایەتی و سەقامگیری تێیدا، هەروەك چۆن پێویستە هەمووان هەوڵی دڵسۆزانە بدەن بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بارودۆخی ئابووری لە پارێزگاكەدا، بە شێوەیەك كە لەگەڵ پێكهاتەكانیدا بگونجێت.
سودانی ڕاشیگەیاند: هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی كەركوك كە لە ساڵی 2005ەوە پەكی خرابوو، تەواو بوو، بە هەوڵ و هاوپشتی هەموولایەك، و بە بەراورد بە باقی پارێزگاكان شاهیدی بەشداری بەرفراوان بووە، و ئەوەش قۆناغێكی گرنگە كە حكومەت شانازی پێوە دەكات وەك پابەندبوونێك لەناو بەرنامەكەیدا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە ئامادەبووان بە ڕێككەوتنی پرنسیپەكان هاتنە دەرەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكەدا، و ئەمانەی خوارەوە خرانەروو:
 بەهۆی گرنگی پارێزگای كەركوك، وەك عێراقێكی بچووك، ئامادەبووان كۆك بوون لەسەر ئەوەی بەرژەوەندی خەڵكی كەركوك لەبەرچاو بگیرێت، پێكەوەژیان بپارێزرێت، پەیوەندی برایەتی و هاوكاری لەنێوان گەلەكەیدا پتەوتر بكرێت، و ئەوەش دەستوور ئەو چەترە بێت كە هەمووان پەنای بۆ ببەن.
 ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ڕێبازی هاوبەشی و كۆدەنگی و دوورنەخستنەوە دەبێتە بنەمای كاری هاوبەش لە پارێزگای كەركوك.
ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی ئیدارەی كەركوك لە سەرجەم هێزە براوەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا، و دەبێتە چەتری سیاسی بۆی، و ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی دانیشتنەكانی هاوپەیمانی بكات تا جێبەجێكردنی شایستە دەستوورییەكان لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی ، و ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەكە و میكانیزمەكەی و ڕێسا ناوخۆییەكانی هاوپەیمانی.
ئامادەكاری (بەرنامەی ئیدارەی خۆجێی لە كەركوك)، كە لەلایەن ئەو هاوپەیمانییەی كە پێكدەهێنرێت پەسەندی دەكات، و هێزەكانی هاوپەیمانان پابەند دەبن پێیەوە، هەروەها ئیدارەی نوێ لە پارێزگا جێبەجێكردنی بەپێی میكانیزم و كاتی ڕوون و كردەیی پەسەند دەكات.
هێزە سیاسییەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەكەدا لە ماوەی حەوت ڕۆژدا كاغەزی كار پێشكەش دەكەن، لەوانە دیدگای خۆیان بۆ ئامادەكردنی بەرنامەیەكی یەكگرتوو بۆ پارێزگا و میكانیزمە گونجاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 1198
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 1265
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4023
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4745
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4794
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4403
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4226
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7606
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8480
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8501
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6914
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8187
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7554
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14441
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545