المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك وەزیران: كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێویستە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق


23:20 عێراق
2024-01-18
49584

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق پێویستە، لە كاتێكدا ئاماژەی بە دانانی ئامانجێك بۆ كەمكردنەوەی تەرخانكردنی داهاتی نەوت لە سەدا ٩٥ بۆ سەدا ٨٠، جەختی لەوە كردەوە كە عێراق بە تەواوی جیاواز دەبێت بۆ باشتر و بە هەنگاوی متمانە بەخۆبوون دەجووڵێت.
 


سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە میانی دانیشتنی دیالۆگ لە چوارچێوەی كارەكانی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس كە لە سویسرا بەڕێوەچوو، وتی: گەلی عێراق سەركەوتووانە دەركەوتن لەسەر ئەو ناخۆشیانەی كە وڵاتەكە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە ، ئێمە هەوڵدەدەین بە هەنگاوی جێگیر لە بوارەكانی پێشكەشكردنی هەلی كار و خزمەتگوزارییەكان بجوڵێین.
 

جەختیشی كردەوە كە گوتاری هێزە سیاسییەكانی ئەمڕۆ نیشتمانییە و كێبڕكێ هەیە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان، وتیشی: پشتبەستن بە داهاتی نەوت دۆخی ئابووری دەوڵەتی لاوازكردووە، ئامانجیشمان داناوە بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستن بەوانە داهات لە سەدا ٩٥ بۆ لەسەدا ٨٠ .

ئاماژەی بەوەشكرد، كەرتی وزە وەك پێویست وەبەرهێنان نەكراوە، حكومەتیش ڕووی لە پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ كردووە، لەوانە ڕێڕەوی گەشەپێدان و كەرتی پترۆكیمیایی، بۆ هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو تەحەددایانەی بەردەم عێراق  نەگەیاندنی وێنەیەكی دروستی دۆخەكەیە.

هەروەها وتی: پێزانین و ڕێزمان هەیە بۆ هەڵوێستی نێودەوڵەتی و وەستانی لەگەڵ ئێمە لە دژی داعش، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئامادەیی هێزە چەكدارەكان فاكتەری سەقامگیرییە بۆ دۆخی عێراق، هەر بەو هۆیەشەوە دەستمان پێكردووە پابەندبوونی حكومەت بە ڕێكخستنی گفتوگۆیەك بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەكەدا جێبەجێ بكەن.

جەختیشی لەوە كردەوە: دوای هێرشەكانی سەر بارەگاكانی عێراق، دەچینە ناو دیالۆگەوە بۆ ڕێكخستنی خشتەیەك بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە داواكارییەكی فەرمی جەماوەرییە و ئەوان جدین لەم بابەتەدا بابەتەكە، و كۆتایی هاتنی ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێویستە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بەردەوامبوونی پەیوەندییە باشەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیكەی هاوپەیمانی.

 سەبارەت بە شەڕی فەلەستین، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتی، كێشە ئەمنییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واقیعی خەباتی گەلی فەلەستین و مافی دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان بە قودس وەك پایتەختی فەلەستین پشتگوێ دەخەن ، ئێمە لەبەردەم جینۆسایدی فەلەستینییەكان لە غەززە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەوە پشتگوێ دەخات.

هەروەها هۆشداری دا لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان و فراوانتربوون، جەختیكردەوە پێویستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی بەرامبەر بە فەلەستین و دژی داگیركاری لە ئەستۆ بگرێت.

لە كۆتاییدا وتی: لە هەموو ساتێكدا منداڵان و ژنان لە غەززە دەبنە قوربانی، هەروەها شكستێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەیە سەبارەت بەم بابەتە هۆشداریشی دا كە زیاتر لە 78 بڕیار لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە جێبەجێ نەكراون، لەجگە لەوەی بڕیارەكانی پشتگوێ دەخرێن.
 

لەلایەكی دیكەوە سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، “عێراق لەگەڵ هەمووان بەرژەوەندی هاوبەشی هەیە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئێران وڵاتێكی دراوسێیە و لەگەڵ عێراق دژی داعش وەستاوە.

هەروەها وتی: ئێمە بەرژەوەندیمان لەگەڵ ئەمریكا هەیە و لە ڕووخاندنی ڕژێم لەگەڵ ئێمە وەستابوو، جەختی لەوە كردەوە: وەك چۆن ڕێگە بە دەستوەردان لە وڵاتانی دیكە نادەین، ڕێگە نادەین دەستوەردان لە كاروباری خۆماندا بكرێت.

جەختیشی لەوە كردەوە كە "عێراق وڵاتێكی جەوهەرییە لە سەقامگیریی ناوچەكەدا، و باوەڕی بە پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەك هەیە ، وتیشی: ئێمە هاوبەشییەكی بنەڕەتیمان لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا هەیە و پەیوەندییەكەمان لە هەموو بوارەكاندا جیاوازە.

سەبارەت بە دۆسیەی كەشوهەوا، سەرۆك وەزیران وتی: بەهۆی كەشوهەواوە داوای پێكهێنانی لیژنەی دانوستانم لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو كرد ، ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێك لە گرنگترین هەنگاوەكانی چاكسازی وزەمان وەبەرهێنانی غازە.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە بە سیستەمێكی بەڕێوەبردنی دروست دەستمان پێكردووە بۆ بەكارهێنانی گونجاوی ئاو، جەختیشی لەوە كردەوە: عێراق بە تەواوی جیاواز دەبێت بۆ باشتر و بە هەنگاوی متمانەپێكراو دەجوڵێت، هەروەها ئێمە لەبەردەم عێراقێكی بەهێز و یەكگرتوو و سەقامگیر و لە ڕووی ئابوورییەوە نوێ دەبین

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 1297
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2945
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2907
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2825
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4676
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5774
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5700
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4729
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8486
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15774
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762