المطلع
عاجل

post-image

‏سەرزک کۆمار: له نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکەین ‏


22:41 عێراق
2025-09-02
47554

‏سەرۆک کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگەیاند لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، جەختیشیکردەوە هەڵبژاردن لەوادەی دیاری کراوی خۆی ئەنجام دەدرێت.
‏نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە " سەرۆک کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌،لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لەسەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییە باوەڕپێکراوەکان لە عێراق کرد".
‏
‏به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی باڵیۆزانی میوانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو سەقامگیرییەی عێراق لە ئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابووریدا بەدیهاتوە، یارمەتیدەر بوو لەئاراستەکردنی هەوڵەکان بەرەو ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسانکاری و پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا".
‏
‏هه‌روه‌ها سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە "هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت"، هەروەها سەرۆکایەتی کۆماریش لە "نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و بەڕێزیان ڕوونی کردەوە کە سەرۆکایەتی کۆمار ، لە چالاکییەکانیدا هانی بەشداری فراوانی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەدات" هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق شانازی بەو ئەزموونە دیموکراسییە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە گەلەکەمان پیادەی دەکات لە پرۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا، هاوکات سەرۆک کۆمار باسی لەڕۆڵی سەرۆکایەتی کرد لە ئازادکردنی زیاتر لە (23) هەزار دەستگیرکراو کە سزاکانیان تەواو بووە، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو لیژنانەی بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی".
‏
‏به‌ گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ سەرۆک کۆمار جەختی لە "پابەندبوونی عێراق کردەوە لە بنیاتنانی پەیوەندیی ئەرێنی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەروەری نیشتمانی بپارێزێت و بەڕێزیان پێزانینی خۆی بۆ هەوڵی باڵیۆزەکان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان دەربڕی کە هاوکاربوون لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی".
‏
‏له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ لە دیدارەکەدا "کۆمەڵێک بابەتی نێودەوڵەتی جێی بایەخی هاوبەش و دیارترینیان پرسی فەڵەستین تاوتوێ کران"، سەرۆک کۆمار پشتیوانیی پتەوی عێراقی بۆ گەلی فەلەستین و ڕەتکردنەوەی تەواوی دەستدرێژی دژیان دووپاتکردەوە و جەختیشی لە" پێویستی هەڵوێستێکی پتەوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە کە کۆتایی بە هەموو پێشێلکارییەکان بەرامبەر فەلەستینییەکان بهێنێت و مافی تەواویان دەستەبەربکرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، لە بەرامبەردا سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییەکان ستایشی ئەم جۆرە دیدارە گرنگانەیان کرد"،هه‌روه‌ها لە ڕوونکردنەوەی "دیدگای عێراق لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ عێراق خواست لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئەزموونی دیموکراسی و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق، هەروەها باڵوێزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار لە پابەندبوونی بە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری هاوبەش دەربڕی".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2555
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2981
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3603
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3707
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3961
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10686
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7383
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8249
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7729
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15147
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6513
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057