المطلع
عاجل

post-image

سەباح نوعمان: هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردەوەیەکی تیرۆریستییە


23:17 عێراق
2026-03-17
58926

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانەوە، کردەوەیەکی تیرۆریستییە و پێشێلکارییەکی مەترسیدارە. هاوکات ئاشکرای دەکات کە محەممەد شیاع سوودانی فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەکان داوە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە و راپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا.

رۆژی سێشەممە 17ـی ئاداری 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاوی کردەوە: "جارێکی دیکە گرووپە لەیاسادەرچووەکان هێرشە تاوانکارییەکانیان دووبارە کردەوە بەئامانجگرتنی بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پایتەختی بەغدا لە ئێوارەی ئەمڕۆدا."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم کردەوە تاوانکارییە سەرکۆنە دەکەین و رەت دەکرێتەوە، و بە دەستدرێژییەکی ئاشکرای تیرۆریستی بۆ سەر سەروەری و شکۆی عێراق وەسف کراوە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت: "بەئامانجگرتنی بارەگای نێردە دیپلۆماسییەکان، وەک کارێکی نابەرپرسانە، پێشێلکارییەکی مەترسیداری رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە دەرەکییەکانە، و عێراق لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دەخاتە دۆخێکی شەرمەزارکەرەوە، کە رەنگە پاڵنەر بێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنێک کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی نیشتمان و گەلەکەمان بکات."

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوابەدوای ئەم هێرشە، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانەکانی بۆ دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دووپات کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکەن لە بەدواداچوون و راوەدوونانی تاوانباران و راپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای رەوای خۆیان وەربگرن.

لە کۆتاییدا سەباح نوعمان جەختی لەوە کردووەتەوە: "هیچ دوودڵی و پاشەکشەیەک نابێت لە رووبەڕووبوونەوەی هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق بدات، یان چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بەکار بهێنێت."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 364
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2113
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3300
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3471
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3734
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8367
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6547
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7599
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15075
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7147
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13666
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9585
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6890
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6403
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9846