المطلع
عاجل

post-image

سودانی ڕەتیدەکاتەوە راگرتنی ناردنی موچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان سیاسی بێت


23:05 عێراق
2025-07-14
57578

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌، راگرتنی ناردنی موچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان سیاسی بێت و راشیگه‌یاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند نەبوە یاسای بودجه‌ و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، تاوه‌كو پابه‌ندیش نه‌بێت، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ناتوانێت بودجه‌ ره‌وانه‌ بكات.

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (شەرقولئەوسەت) سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم  رایگه‌یاند، "تۆمه‌تێك به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك یان پاساوێكی یاسایی و ده‌ستوریه‌ بوترێـت به‌غدا هه‌وڵی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، چونكه‌ ئه‌وان به‌شێكن له‌ میلله‌ته‌كه‌مان، ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌ تایبه‌تی پابه‌ند بوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ ئه‌خلاقی و ده‌ستورییه‌كانی خۆی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رمان بۆ ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ دابینكرد كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌خۆگرتبو، به‌ڵام ئێمه‌ باس له‌ یاسای بودجه‌ و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین و ئه‌مانه‌ش زه‌مینه‌ی یاسایی پابه‌ندكه‌رن كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێت تێیانپه‌ڕێنێت".
وتیشی، "له‌دوای په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ و دواتر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ ڕاده‌ستكردنی سه‌رجه‌م نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له‌ ناوخۆی هه‌رێم، وه‌ك له‌ یاساكه‌دا هاتوه‌ و دادگای فیدراڵیش پشتڕاستیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه‌ به‌ ڕاده‌ستكردنی داهاته‌ نا نه‌وتییه‌كان به‌ خه‌زێنه‌ی گشتی، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاسا و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی دارایی ناتوانێت هیچ بودجه‌یه‌ك دابین بكات به‌بێ پابه‌ندبونی حكومه‌تی هه‌رێم".

ئاشكراشیكردوه‌، "له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچونمان بۆ چاره‌سه‌ره‌كان به‌ درێژایی ماوه‌ی ڕابردو، ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پشكی ته‌رخانكراو به‌پێی یاسای بودجه‌ خه‌رج بكه‌ین، به‌هۆی ده‌رچونی یاسای دادگای فیدراڵی، هه‌روه‌ها جیاوازی له‌ لێكدانه‌وه‌كان له‌ نێوان پابه‌ندبون به‌ پێدانی موچه‌ و پابه‌ندبون به‌ پشكی ته‌رخانكراو له‌ یاسای بودجه‌دا هه‌یه‌، به‌ به‌راورد به‌ خه‌رجكردنی ڕاسته‌قینه‌ی بودجه‌ی گشتی، ئه‌مانه‌ش بابه‌تی یاسایی ته‌كنیكی ڕونن نه‌ك بڕیارێكی سیاسی"
سودانی ده‌شڵێت، "هه‌رێم قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستورییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ هه‌مو پێكهاته‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ ڕێزی لێده‌گیرێت، ئێمه‌ حه‌زمان له‌ سه‌قامگیری هه‌رێمه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ هاوكار و پاڵپشتی و به‌شداریمان له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ نزیكه‌ی هه‌شت بۆ نۆ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چو، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه‌ حكومه‌ت پێكبهێنن، حكومه‌تی فیدراڵی زۆر خواستی بو پشتگیری له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكات، من به‌ شه‌خسی دوای هه‌ڵبژاردن، گه‌شتێكم كرد بۆ سه‌ردانی هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌رێم، داوام لێكردن حكومه‌تێكی نوێ بۆ هه‌رێم پێكبهێنن، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا جێبه‌جێبكات".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، "له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ سێشه‌ممه‌ی ڕابردودا، به‌ وردی باس له‌ بابه‌تی موچه‌ كرا، هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌ فیدڕاڵیه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا و ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابو، خرانه‌ڕو، لیژنه‌یه‌كمان پێكهێنا به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان، پێنج وه‌زیریش وه‌ك ئه‌ندام، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پرۆژه‌یه‌ك به‌ كۆده‌نگی له‌ نێوان ئه‌و دو وه‌ره‌قه‌دا بدۆزنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵیدا بگونجێت، پاشان ڕاسپارده‌كانیان ده‌خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندكردن دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابون له‌وه‌ی كه‌ پابه‌ندبونێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سودانی رایگه‌یاندوه‌، "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانی به‌ڕێزه‌، ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانینمان هه‌یه‌ بۆی، ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان دروستكردوه‌، باوه‌ڕمان به‌ هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی دۆخی سیاسیدا، وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، جیاوازی یان لێكچون له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ یاسایی و ته‌كنیكییه‌ نه‌ك سیاسی، ئه‌و زۆر باش ده‌زانێت كه‌ ئێمه‌ حه‌زمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه‌، جا له‌ هه‌رێمی كوردستان بێت یان باقی پارێزگاكان، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هامان نییه‌ ده‌ستور و یاسا تێپه‌ڕێنین، ئێمه‌ پاره‌ی گشتیمان بۆ هه‌مو عێراقییه‌كان پێ سپێردراوه‌، ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه‌یه‌ به‌ بێ هیچ جیاوازی و ئیستسنایه‌ك، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی به‌دی بهێنین".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2555
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2981
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3603
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3707
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3961
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10686
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7383
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8249
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7729
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15147
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6513
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057