المطلع
عاجل

post-image

سودانی: ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نەخشەڕێگایەکه‌ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا


21:13 عێراق
2024-04-15
32336

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە کە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی  نەخشەڕێگایەکه‌ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا،بڵاویکردەوە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ دانانی بناغەکانی پەیوەندییە هاوبەشە درێژخایەنەکان، و چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و لیژنەی باڵای هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.
هەروەها باس لە کۆمەڵێک لایەنی ئابووری و هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە، و ئەگەری فراوانکردنی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراق لەو بوارانەی کە گرنگن بۆ بازاڕی عێراق، و هاوکاری لەئاستە جیاوازەکان کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەتێگەیشتنی دوولایەنە سەبارەت بە زۆرێک لە پرسەکان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نەخشەڕێگایەکه‌ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان عێراق و ئەمریکا".
لە درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌" کۆبوونەوەکە گرنگترین پرسەکانی ناوچەکە، و ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات باسكران، لە کاتێکدا سودانی هەڵوێستی ڕوونی عێراقی لەسەر دەستدرێژیی نوێکردەوە، وجەختیشی کردووەتەوە لەسەر بەرپرسیارێتی هاوبەشی یاسایی و ئەخلاقی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری، و گرنگی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان وڕێگریکردن لە قوربانیدانی زیاتر گەلی فەلەستین.
له‌لای خۆیەوە بلینکن پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، وجەختی لەسەر پاڵپشتیی ئیدارەی ئەمریکا بۆ هەڵوێستەکانی عێراق لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە کەئیدارەی ئەمریکا پشتیوانی لە بوونی عێراقێکی بەهێز و دیموکراسی دەکات، کە پشتیوانی بكات له‌هه‌وڵه‌كانی سەقامگیری له‌ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەنگاوەکانی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ”.
بلینکن ئاماژەی بەوەشکرد" واشنتۆن پاڵپشتی هەنگاوەکانی پەرەپێدان و چاکسازی عێراق دەکات، هەروەها ڕەوتی وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی کەرتی وزە و ژێرخانی، هیوای خۆی دەربڕی کە ئەم سەردانە ببێتە هۆی هاوکاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات".

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 1325
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 2665
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 3452
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2957
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3936
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3872
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3555
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4970
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 6549
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6570
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 5141
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 5128
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 11040
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 8061
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 9099
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8901
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7566
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8808