المطلع
عاجل

post-image

سودانی : ڕێکارەکانی بەرگری شارستانی و سەلامەتی مەرجی یاسایین ‏


22:58 عێراق
2025-07-22
62421

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیکردەوە کە بەرگری شارستانی و ڕێوشوێنی سەلامەتی مەرجی یاسایین، ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە.
 

‏
 

‏نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،" ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممەدا کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەڕێوەچوو میوانداری ئەو لیژنە لێکۆڵینەوەیەی کرد کە تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی شاری کوت.
 

‏
 

‏ئاماژەی بەوەکرد سودانی قسەکانی بە سەرەخۆشی بۆ گیانی قوربانییە بێتاوانەکان دەستپێکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە سەردانێکی بۆ کوت ئەنجامدا و شوێنی ڕوداوەکەی بەسەرکردەوە هەروەها لەگەڵ حکومەتی خۆجێی کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک و لیژنەی لێکۆڵینەوە.
 

‏
 

‏
 

‏ سودانی ئەوەی ڕوونی کردەوە کە ڕووداوێکی لەم شێوەیە تاقیکردنەوەیەکە بۆ دەوڵەت و دامەزراوەکانی دوور لەتێهەڵچوون و سۆز و جەختیشی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنێک کردەوە هاوتا بێت لەگەڵ ڕووداوەکە، هەروەها بە ڕوونی فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی پیشەیی و زانستی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن و جەختیشی لەوە کردەوە کاتێک بابەتەکە پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیانمانەوە بێت هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە  هەروەها دەبێت هەموو سەرپێچییەک ڕابگیرێت و لاببرێت.
 

‏
 

‏ئەمەی خوارەوە دەقی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
 

‏
 

‏? ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پەسەند کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە و ئەمینداریەتی گشتی ئەرکی پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لە ماوەی یەک مانگدا لەسەر ناوەڕۆکی کۆنووسی لیژنەکە پێسپێردراوە.
 

‏
 

‏? هیچ لایەنگری و بێ بایەخکردن و پەردەپۆشکردن بۆ هیچ ڕووداوێک نابێت و کاتێک بابەتەکە پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیانەوە بێت هەمووان بەرپرسیارن.
 

‏
 

‏? کەمتەرخەمییەکی ڕوون و ئەدایەکی شکستخواردوو هەیە کە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەکات و خراپی ئەدای کارکردن و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە، و تەنها نەبوونی متمانە نییە بە دەزگا خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان.
 

‏
 

‏? ئەگەر ڕێکار و شارەزایی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بابەتانەدا هەبوایە، ئەم ژمارەیە لە هاوڵاتیانمان لەدەست نەدەدا.
 

‏
 

‏? داوا لە هەموو وەزیرێک دەکرێت ڕاپەڕینێکی ڕاستەقینە لەناو وەزارەتەکانی خۆیدا دەستپێبکات سەبارەت بە ئەدای کار و بەدواداچوون.
 

‏
 

‏? مەرجەکانی سەلامەتی و ئاسایش و ڕێکارەکانی بەرگری شارستانی تەنها بابەتی تەواوکەر نین، بەڵکوو مەرجن و بە یاسا جێبەجێ دەکرێن.
 

‏
 

‏? نەدەبوو هیچ ڕەزامەندییەک بدرێت مادام هیچ ڕێوشوێنی سەلامەتی لە شوێنی خۆیدا نییە و کەمتەرخەمی و شکست بووە هۆی ئەم کارەساتە.
 

‏
 

‏? دەبێت دەسەڵات بدرێت بۆ هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی ئامرازەکان، جگە لە بەتواناکردنی بەرپرسان بۆ ئەوەی بەرپرسی ڕاستەقینە بن.
 

‏
 

‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3264
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3688
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4121
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4033
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3979
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10780
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8314
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6792
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7993
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15318
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14218
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9852
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7300
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6888
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10060