المطلع
عاجل

post-image

‏سودانی فەرمانی کرد بە لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان کەروبەرووی پڕۆژەکانی وزە دەبنەوە


23:26 عێراق
2025-07-31
70040

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی دا بە لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان کە ڕووبەڕووی پڕۆژەکانی وزە دەبنەوە.
‏
‏نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەاویکردەوە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوتی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و بریکارەکانی وەزارەت و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت و بریکاری وەزارەتی کارەبا. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وردەکاری پڕۆژەکانی خشتەی کار و ڕێکارەکانی کارکردن تێیاندا و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر و زیادکردنی بەرهەمهێنان تاوتوێکران."
‏
‏جەختیشی لەسەر "گرنگی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پەلەکردن لە لابردنی ئاستەنگەکان و بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی تایبەت و پێکهێنانی لیژنە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دێنە بەردەم پڕۆژەکان، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە لە تەواوکردنیاندا بەدەستهاتووە، چونکە ١٤ پڕۆژەی گەورەی وەزارەت تەواوکراون و ١٩ پڕۆژەی دیکەش لەژێر جێبەجێکردندان. لە پێشەوەی ئەم پڕۆژە تەواوکراوانە، کێڵگەی فەیحاء، بۆری خاوی تۆڕی بەغدا، دوو کۆمپرێسەری غاز لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی کۆمەڵگەی ئەرتاوی، پڕۆژەی چارەسەرکردنی غازی حەلفایە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانی باکوور و یەکەی ئایزۆمێرکردن لە پاڵاوگەکانی بەسرە."
‏
‏ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی زیادکرد کە "کۆبوونەوەکە ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی تاوتوێکرد، لەوانە پڕۆژەی بۆرییە هاوبەشەکانی ئاوی دەریا و وێستگەی پاککردنەوەی  ئاوی دەریا، بەهۆی تێکەڵبوونی کارەکان لەگەڵ بابەتی چارەسەرکردنی ئاوی دەریا لە بەسرە، و پڕۆژەی هەڵکەندنی بیری دۆزینەوەو، و تەواوکردنی پڕۆژەکانی هەردوو کێڵگەی سەباو لوحەیس، و پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ئەرتاوی، و بۆرییەکانی پڕۆژەی دەریایی بۆ بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەسرە."
‏
‏ئاماژەی بەوەشکرد کە "گفتوگۆکرا لەسەر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆری سێیەمی دەریایی، و تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ناسریە بۆ نەوتی خاو، و تەواوکردنی کۆگای فاو، و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی باکوور و تەواوکردنی کۆمەڵگەی چارەسەرکردنی غاز لە ناسریە، و پەرەپێدانی کێڵگەی مەنسوریە، و تەواوکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خەزانەکانی سوتەمەنی و زیادکردنی توانای هەڵگرتنی غازی شل لەسەر هەردوو هێڵی بەغدا و دیالە، و پڕۆژەی "FCC" لە پاڵاوگەکانی باشوور."
‏
‏سەبارەت بە پڕۆژەکانی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی غاز، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە "گفتوگۆکرا لەسەر بۆری غازی حەلفایە - بەسرە، و بۆری پاڵاوگەی کەربەلا بۆ کۆگای کەرخ و بۆری غازی شل لە ئەبوغرێبەوە بۆ بەغدا، لەگەڵ بەدواداچوونی کارکردن لە کێڵگەکانی کۆمپانیای باکوور کە لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم واژۆکراوە، و پڕۆژەی کێڵگەی عەجیل و پڕۆژەی گەیارە (کۆمپانیای نەوتی باکوور)، و پڕۆژەی بۆرییەکانی بەسرە - حەدیسە، و پڕۆژەی خەزانەکان و دوورگەی پیشەسازی، و دوایین پێشهاتەکانی سەکۆی سەرئاوکەوتوو."
‏
‏لە چوارچێوەی کاری حکومەت بۆ بەهێزکردنی حوکمڕانی و گۆڕانی دیجیتاڵی لە کەرتی نەوتدا، ئاماژەی بەوەدا کە "دوایین پێشهاتەکانی بەکارهێنانی "POS" کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی پڕکردنەوە تاوتوێکران."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3010
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3149
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3737
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3835
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3964
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7384
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6735
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7902
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15227
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7324
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14107
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9671
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6582
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10058