المطلع
عاجل

post-image

سودانی جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنی نەخۆشخانەکان لە قەزا و ناحیەکان


13:58 عێراق
2025-04-10
54985

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شەیاع سودانی، جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنی نەخۆشخانەکان لە قەزا و ناحیەکان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کارە جێبەجێکارییەکانی پرۆژەی 3 نەخۆشخانەی دەستپێکرد لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و چارەسەرییەکان.
سودانی دەستی بە کاری جێبەجێکاری نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند کرد بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان و چاندنی مۆخی ئێسک نەخۆشخانەکە دەکەوێتە شاری پزیشکی بەغدا بە توانای 150 قەرەوێڵەی و ژووری نەشتەرگەری و یەکەکانی تیشک و ئێم ئاڕ ئای و کلینیکی ڕاوێژکاری لەخۆدەگرێت.

هەروەها سەرۆک وەزیران کارکردنی لە دوو پڕۆژەی دوو نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی ڕاگەیاند لە هەریەک لە قەزای حەیدەریە لە پارێزگای نەجەف و قەزای مجەر کەبیر لە پارێزگای میسان کە بریتین لە بەشەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ و منداڵبوون و فریاکەوتن و نەخۆشی هەناوی و بەشەکانی دیکەی خزمەتگوزاری کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی واقیعی تەندروستی لە هەردوو قەزاکە.

ئەم دوو نەخۆشخانەیە دێتە سەر ئەو پێنج نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەی کە بەڕێزیان مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە دەستیپێکرد، لە کۆی گشتی 16 نەخۆشخانە کە وەک نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دیاریکراون بۆ خزمەتکردن و چارەسەر لە قەزا و ناحییەکان.

سودانی ئاماژەی بە نەخۆشخانەی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان کرد کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە بە نوێترین شێوازەکانی چارەسەرکردن و ووردترین ئامێری پزیشکی 40 بۆ 50‎%‎ ی پێداویستی چارەسەری ئەم نەخۆشییانە لە منداڵاندا دابین دەکات و بە شێوەیەک داڕێژراوە کە دۆستی خێزان و منداڵان بێت، و ستایشی دەستپێشخەری بازرگانان و پزیشکان و بەشداریکردنیانی لەو پڕۆژەیە کرد، چونکە نوێنەرایەتی ئاماژەیەکی مرۆیی و وێنەیەکی هاودەنگی کۆمەڵایەتی دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:

? ستایشی هەوڵی بەشداربووان و کرێکاران دەکەین لە وەزارەتی تەندروستی فەرمانگەکانی و پارێزگاکانی نەجەف و میسان.

? هەردوو پڕۆژەی نەخۆشخانەکانی حەیدەریە و مجەڕ لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و چین جێبەجێ دەکرێن کە بریتییە لەجێبەجێکردنی 16 نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی لەسەر ئاستی قەزاکان.

? حکومەت هەنگاوی ناوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی بچووک و مامناوەند لە قەزا و ناحیەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە سەرتاسەری عێراق و کەمکردنەوەی فشاری سەر نەخۆشخانەکان لە ناوەندی شارەکان.

? ئەم شێوازە پلانی خراپی قۆناغەکانی پێشوو چارەسەر دەکات کە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 500 قەرەوێڵەیی دانرا و دواکەوتوون.

? کۆمپانیای شایستە هەڵبژێردران بۆ جێبەجێکردن لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک، بۆ دڵنیابوون لە وردبینی و خێرایی، و کوالیتی جێبەجێکردن.

? جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتە خۆجێییەکان پاڵپشتی کۆمپانیا جێبەجێکارەکان بکەن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان لەکاتی خۆیدا.

? حکومەت بەردەوامە لە سەرپەرشتی کەرتی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ژێرخان.

? نەخۆشخانەکان چەندین ساڵ بەدەست نەبوونی کاری چاککردنەوە دەناڵێنن و ئێمە تیشک دەخەینە سەر تەواوکردنی پڕۆژە تەندروستییە دواکەوتووەکان.

? ڕێنماییەکانمان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی و خۆماڵیکردنی پیشەسازی دەرمانسازی بە هەنگاوێک دێت کە تەواوکەری یەکتر بن.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 0
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 2244
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3181
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 3318
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 3118
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4677
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5854
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 6168
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4909
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7183
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8657
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15923
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8193