المطلع
عاجل

post-image

سودانی بەڕێوەبەرانی بانکەکان ڕادەسپێرێت هانی هاووڵاتیان بدەن بۆ دانانی پارەکانیان تێیدا


21:24 عێراق
2025-05-05
42298

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامی چاکسازی بانکی و بەڕێوەبەرانی بانکەکان ڕادەسپێرێت ڕێکارەکان ئاسان بکەنەوە و هانی هاووڵاتیان بدەن بۆ دانانی پارەکانیان تێیدا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی بانکەکانی عێراقی کرد و تێیدا میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی بانکی کە حکومەت ئامادەی کردووە لەچوارچێوەی چاکسازییە گشتگیرەکانی کەرتی ئابووری تاوتوێکرا.

وتیشی سودانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم کەرتەکانی دەوڵەت پەیوەستن بە هەبوونی سیستەمێکی بانکی کاریگەرەوە و پشت بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن دەبەستێت و ئاماژەی بەوەکرد حکومەت پلانێکی گشتگیری گرتۆتەبەر بۆ چاکسازی بانکی و گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکان و ووردبینی دارایی بۆ هەموو بانکەکان و هەنگاوی گەورەی لە جێبەجێکردندا ناوە، و ئاماژەی بەوەکرد کارەکانی بانکی ڕافیدەین بە شێوە و دیدێکی نوێ و بە هاوبەشی لەگەڵ بانکە تایبەتمەند و ناسراوەکان دەست پێدەکات.

سەرۆک وەزیران بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بە داڕشتنی نەخشەیەکی ڕوون کرد بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی کەرتی بانکداری تایبەت، وەک هاوبەشێک لە گەشەپێدان و جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری لە قۆناغی داهاتوودا بۆ هەنگاوی کاریگەر و چاکسازی ئابووری کردەوە، و دوورکەوتنەوەی دەوڵەتی لە دەستێوەردانی ورد لە کەرتەکانی دووپاتکردوە، و ئاماژەی بە کارکردن کرد بۆ یەکخستنی کەرتی تایبەت و کۆمپانیا بیانییەکان لە سەرجەم پڕۆژە گەورەکاندا هەروەها، پاڵپشتیکردنی کەرتی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و لەخۆگرتنی نەختینەی هاوردە لە پێشکەشکردنی کاڵا و خزمەتگوزاری ناوخۆیی بۆ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی هاوردەکردن و دەستەبەرکردنی پشتیوانی بۆ وەبەرهێنانی ناوخۆیی.

سودانی بانکەکانی ڕاسپارد ڕێوشوێنەکان ئاسان بکەن و بەشداری فراوان بکەن لە پرۆسەی گەشەپێدان هەروەها بەشداری کردن وەک وەبەرهێنەر لە هەموو دەرفەتەکانی بەردەست و هەنگاونان بەرەو هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و کار بکەن بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ هاووڵاتیان، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە دڵنیاکردنەوەی پارەدان لە بانکەکاندا.

لە لای خۆیانەوە سەرۆکی ئەنجومەنی بانکە عێراقییەکان سوپاسی حکومەتیان کرد، بۆ پشتیوانی کردنی بانکەکان و هاوکارییەکانیان لەچارەسەرکردنی کێشەکانیان و جەختی لەبەرزبوونەوەی پێوەرە بەرزەکانی متمانە و پشتبەستن بەدارایی کردەوە و ئاماژەیان بە زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە1.7 تریلیۆن دینار لەساڵی 2020 بۆ 21 تریلیۆن دینار لەساڵی 2024 کرد و جەختیان لەئامادەیی کردەوە بۆ خۆجێی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت و پابەندبوونیان بەپێکهاتەی بانکەکانی عێراق و پلانی (ئۆلیڤەر وایمان)ـەوە کە چارەسەرێکی گشتگیر دەبێت بۆ زۆربەی ئەو کێشانەی کە بەدەست کەرتی بانکەوە دەناڵێنن.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 685
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2591
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3252
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 4497
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5381
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3552
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3792
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4896
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4573
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6096
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6625
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14953
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15171
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11739
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9523
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6878
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11830
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12474