المطلع
عاجل

post-image

سودانی بۆ پزیشکیان: حکومەتی عێراق کار بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایش دەکات


23:21 عێراق
2026-03-11
22877

ئەمڕۆ چوارشەممە"محەمەد شیاع سوودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "مەسعود پزشکیان"سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی عێراق ئەو جەنگە ستەمکارانەی دژی ئێران بەڕێوە دەچێت ڕەت دەکاتەوە و شەرمەزاری دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا، کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ،تیایدا ڕایگەیاند: "سوودانی" لە پەیوەندییەکەدا بەناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە سەرەخۆشیی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری باڵا ئایەتوڵڵا "سەید عەلی خامنەیی" و ئەندامانی خێزانەکەی و سەرجەم قوربانییانی گەلی ئێران دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : سەرۆک وەزیران ،جەختی کردووەتەوە لەسەر ڕەتکردنەوە و شەرمەزارکردنی عێراق بۆ ئەو جەنگە ستەمکارانەی ئێران دەکاتە ئامانج، هەروەها جەختی لەسەر پەرۆشیی عێراق بۆ ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە و برایەتی گەلان کردووەتەوە .
"سوودانی" ئامادەیی عێراقی دەربڕیوە بۆ هەر هەوڵێک بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بەو جەنگە و گەڕانەوە بۆ لۆژیکی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە، بەدوور لە زمانی هێز کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.
سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند : لە کاتێکدا حکومەتی عێراق پەرۆشی ئاسایش و سەروەریی ئێرانە و ڕێگە بە هیچ لایەن یان کەسێک نادات خاکی عێراق وەک مەکۆیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت،لەهەمان کاتدا ئەو هێرشانەی خاکی عێراق دەکەنە ئامانج پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراقن، ئەمەش کارێکی قبوڵنەکراوە و ئەو هەوڵانە تێکدەدات کە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ دەیاندات.
لە بەرامبەردا "مەسعود پزشکیان" سوپاسی هەڵوێستەکانی عێراقی کرد لە ڕەتکردنەوەی لۆژیکی بەکارهێنانی هێز بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان،هەروەها ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 1917
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 2402
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 3331
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 4635
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3378
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3449
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4493
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4360
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5809
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6365
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14717
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 14861
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11237
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9307
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6562
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11135
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12099
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 8170