المطلع
عاجل

post-image

سودانى: عێراق پابەندە بە هەمەچەشنكردنی كەرتی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی ‏


23:45 عێراق
2025-07-23
66738

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە: عێراق پابەندە بە هەمەچەشنكردنی كەرتی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی.
‏نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە فرانشیسكۆ لاكامیرا، كرد.
‏بەپێی بەیاننامەكە، لە دیدارەكەدا پێداچوونەوەیان بە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی گواستنەوەی وزە لە عێراق كرد، كە لەلایەن ئاژانسەوە بە هاوكاری دەسەڵاتە كەرتییەكانی عێراق ئامادەكراوە، ڕاپۆرتەكە وەك سەرچاوەیەك بۆ دەستنیشانكردنی ئەولەویەتەكانی نیشتمانی لە بواری وزەی نوێبووەوە و كارایی وزەدا كاردەكات بەم نزیكانە ڕاپۆرتەكە دەخرێتە بەردەست.
‏هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، سودانی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد،و ڕۆڵی ئاژانس و تیمەكەی بەرز نرخاند لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ گەیشتن بە قۆناغی گواستنەوەی وردە وردە بۆ وزەی پاك، لە ڕێگەی پێشكەشكردنی راوێژ لە بواری سیاسەت و ئەنجامدانی توێژینەوە و ئامادەكاری بۆ پێداویستییەكانی ڕاپۆرتەكە. هاوكات ئامادەیی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی ڕاپۆرتەكە و تێكەڵكردنیان لەگەڵ ستراتیژییە نیشتمانییەكان و جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكان لە بوارەكانی ژێرخانی ئابووری و سیاسەت و دارایی.
‏هاوكات سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە پابەندبوونی عێراق بە هەمەچەشنكردنی كەرتی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی وەك بەشێك لە دیدگای حكومەت بۆ گۆڕانكاری ئابووری و ژینگەیی. هەروەها تەئكیدی لە لە پابەندبوونی عێراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی هاریكاری لەگەڵ ئاژانسەكە لەڕێگەی واژۆكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن و جێبەجێكردنی بەرنامەی هاوبەش بۆ بنیاتنانی توانا و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ووزەی پاك.
‏سودانی تەئكیدیشیكردەوە: لە گرنگی فێربوون لە ئەزموونی گەنجانی عێراق كردەوە كە لە كەرتی وزەی پاكدا كاردەكەن و گرنگیپێدانی خۆیان هەیە بۆ بابەتەكە.
‏لای خۆیەوە لاكامیرا، ستایشی هاوكاری حكومەتی عێراق و وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی كرد لە ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكە كە یەكەم هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەیە كە بە هاوكاری حكومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت، و جەختیشی لە گرنگی وەرگێڕانی بۆ كاری پراكتیكی و پڕۆژە لە بواری پراكتیكی كردەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3010
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3149
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3737
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3835
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3964
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7384
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6735
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7902
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15227
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7324
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14107
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9671
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6582
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10058