المطلع
عاجل

post-image

سلێمانی: 93%ـی هاوبەشان کرێی کارەبایان لە نێوان هەزار بۆ 100 هەزار دینار بۆ هاتووەتەوە


22:01 كوردستان
2026-02-13
34094

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا و بە زمانی داتا ئاشکرای کرد، کە زۆرینەی رەهای هاوبەشانی کارەبا لە سنووری پارێزگاکە، کرێی کارەبای مانگی رابردوویان لە نێوان هەزار بۆ 100 هەزار دینار بووە و ئەوەی باس لە پارەی خەیاڵی دەکرێت، پەیوەندی بە ماڵانەوە نییە.

هەینی، 13ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئاماری وردی کرێی کارەبای بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرینەی رەهای هاوبەشانی کارەبا بڕی تێچووی وزەی بەکارهاتوویان لە ئاستێکی نزم و مامناوەنددایە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی داتاکانی بەشی فرۆشتنی وزە لە سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای (رۆژهەڵات و رۆژئاوا)ـی سلێمانی، کە دانیشتووانی ناوشار، دەوروبەری، قەزاکانی (چوارتا، ماوەت، قەرەداغ) و ناحیەی عەربەت دەگرێتەوە، شیکاری بۆ 362 هەزار و 745 هاوبەشی کارەبا کراوە.

بە پێی ئامارەکە، کە تایبەتە بە خەرجیی کارەبا بۆ ماوەی (20/12/2025 تا 20/1/2026)، دەرکەوتووە کە 93%ی کۆی گشتیی هاوبەشەکانی (ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی و كشتوكاڵ)، بڕی ئەو پارەیەی بۆیان هاتووەتەوە لە نێوان (1000) دینار بۆ (100,000) دینار بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەو لیستە کراوە کە بڕی پارەکەیان بەرزە و لە سەرووی ملیۆنێک دینارەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ملیارێک دینار؛ کە ئەم ژمارانە تایبەتن بە کارگە گەورەکانی ئاسن و چیمەنتۆ، پرۆژە پیشەسازییە زەبەلاحەکان و مۆڵە بازرگانییە گەورەکان، پەیوەندییان بە بەکارهێنانی ماڵانەوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ هەر پرسیار و تێبینییەک لەسەر لیستی کرێی کارەباکانیان، دەتوانن سبەی شەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی سلێمانی/ رۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی روونکردنەوەی پێویست. هاوکات داواش دەکات هاووڵاتییان خۆیان لە سیستمی (KYC) تۆمار بکەن، تا لە مەودوا لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە ئاگاداری بڕی پارەی خەرجیی کارەباکەیان بن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 1005
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2621
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3411
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3543
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3778
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10638
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7342
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8229
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6547
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7599
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15095
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7147
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13680
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9585
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 6987
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6457
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 9872