المطلع
عاجل

post-image

دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی لە دۆسیەی دزەپێکردنی داتاکان لە ڕێگەی تێلێگرام ‏


11:59 عێراق
2025-11-17
49868

ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند کە تۆمەتباری سەرەکی لە دۆسیەی دزەپێکردنی بنکەی دراوەی عێراق لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرامەوە لە بەغدا دەستگیرکرا.
‏دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای واسیت لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی جۆریدا توانیان فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارە سەرەکییەکان لە دۆسیەی دزەپێکردنی دراوەکان و چەواشەکاریی ئەلکترۆنی جێبەجێ بکەن
‏ڕوونیشیکردەوە کە لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا تۆمەتباری سەرەکی لە دۆسیەی دزەپێکردنی بنکەی دراوەی عێراق لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تێلێگرامەوە لە بەغدا وەستێنرا و بەپێی ماددەی 182ی یاسای سزادان ڕاگیرا".
‏هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ، کە "لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا تۆمەتبارێکی دیکە لە پایتەختی بەغدا دەستگیرکرا کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بەوەدا نا کە هەستاوە بە دروستکردنی بوتێکی ساختە لەسەر ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام کە ڕووکەشێکی ساختەی هەبووە و وای نیشانداوە کە خاوەنی بنکەیەکی دراوەی تایبەت بە کارتی نیشتمانیی هاووڵاتییانە و بەسەر هەژدە پارێزگای عێراقدا دابەشکراوە بە ئامانجی ڕاکێشانی بەکارهێنەران و زیادکردنی ژمارەی شوێنکەوتووانی".
‏ئاماژەی بەوەشدا کە "تۆمەتبارەکە دانی بە دروستکردنی دوو کەناڵیشدا ناوە لەسەر تێلێگرام کە لە ڕێگەیانەوە سوودی لەو بوتە ساختەیە وەرگرتووە بۆ فریودانی هاووڵاتییان بەوەی خاوەنی زانیارییەکانیانە لە کاتێکدا دواتر دەرکەوت کە بوتەکە هیچ زانیارییەکی ڕاستەقینەی تێدا نەبووە و بە تەواوی بەتاڵ بووە و جەختی کردەوە کە ئامانج لەم چالاکییە قازانجی نایاسایی دارایی بووە لە ڕێگەی وەرگرتنی بڕە پارەیەک لە شێوەی کارتی باڵانس دا".
‏لە کۆتاییدا "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هۆشداری دەدات لە هەر هەوڵێک بۆ دەستبردن بۆ ئاسایشی زانیاریی هاووڵاتییان و جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕاوەدوونانی هەموو ئەو تۆڕە ساختانە و دەستنیشانکردنی تێوەگلاوانیان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 2457
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 2916
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3603
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3706
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3882
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10686
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7383
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8249
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8380
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6636
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7729
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15147
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7148
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 13964
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9670
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6513
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10057