المطلع
عاجل

post-image

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شه‌ش ئه‌فسه‌ری باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور دەرکرد


21:09 عێراق
2023-12-23
33895

ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ شه‌ش ئه‌فسه‌ری باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له‌ پارێزگای واست كه‌ دەرچوە به‌  تۆمەتی زیانگه‌یاندنی به‌ ئه‌نقه‌ست به‌ سامانی گشتی و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.  به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی بڵاویكرده‌وه‌، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ كه‌یسه‌كانی ده‌ستپاكی له‌ پارێزگای واست فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌ دژی شه‌ش ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوری ناوچه‌ی سێیه‌م ده‌ركردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تۆمه‌تباران كه‌ پله‌ی (عه‌مید، عه‌قید، مقه‌ده‌م و رائید)یان تێدایه‌ و چه‌ندین پۆستیان هه‌بوه‌ له‌وانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژمێریاری و كارگێڕی، به‌شی میره‌، به‌رپرسانی به‌شی كۆنترۆڵی دارایی و میره‌، هه‌روه‌ها ئا فه‌رمانده‌ی فه‌وج و ئه‌فسه‌رێكیش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كارمه‌ندان له‌ناو تۆمه‌تباره‌كان هه‌یه‌، سه‌رجه‌میان سه‌رپێچییان ئه‌نجامداوه‌ و بونه‌ته‌ هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئه‌نجام دراون به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فسه‌رانی لیژنه‌كانی وه‌رگرتنی موچه‌ و ئه‌فسه‌رانی ژمێریاری فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوری ناوچه‌ی سێیه‌می وه‌رگرتن و دانانی بڕی خانه‌نشینی بوه‌ن بڕی ملیارێك و 838 ملیۆن و 888 هه‌زار و 234 دینار بۆ خه‌رجی رۆژانه‌ ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام به‌ مه‌به‌ست زیانیان به‌ پاره‌ی ئه‌و به‌شه‌ گه‌یاندوه‌ كه‌ تێیدا كاریان كردوه‌.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكراشیكردوه‌، "له‌ ماده‌ی (340) له‌ یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومی یان كه‌سێك كه‌ به‌ خزمه‌تێكی گشتیه‌وه‌ ڕاسپێردرا و به‌ ئه‌نقه‌ست زیان به‌ سامان یان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ تێیدا كار ده‌كات یان په‌یوه‌سته‌ پێیه‌وه‌ به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه‌ یان به‌ سندوقه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێی سپێردراوه‌، به‌ زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2470
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3007
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 4142
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5155
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3463
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3703
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4783
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4496
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5948
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6623
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14890
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15038
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11570
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9394
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6694
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11506
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12291
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 8242