المطلع
عاجل

post-image

خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها په‌یامێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


20:02 كوردستان
2024-01-15
62047

خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها رایده‌گه‌یه‌نن، كچه‌كه‌یان "تیرۆركراوه‌" ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ روداوى گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ى "خۆكوژى" بێت ناوبراو له‌ چه‌ند لێدوانێكدا ره‌خنه‌ی توندی له‌ ده‌سه‌ڵاتداران گرتوه‌، ده‌شڵێن، "جیهان ئەو ڕۆژە کە تیایدا تیرۆرکراوە زۆر بەئاسایی و بە ڕێکوپێکی بەرنامەی ڕۆژەکەی خۆی کردوە، بۆ نمونە دەوامی خوێندنگا، وەرگرتنی موچە، بازاڕیکردن، پەیوندی لەگەڵ کەسوکار و دۆست و هاوڕێ،  پێدانی چەندین بەڵێنی یەکتربینین و ئەنجامدانی هەندێ کاری گرنگ و پێویست لە ڕۆژەکانی دواتردا".

خانەوادەی مامۆستا جیهان تەها ئه‌مڕۆ له‌ بەیاننامەیەکدا ده‌ڵێن، "هەروەک هەمو لایەک ئاگادارن لەبەرواری 26ی 10ی 2023 هەواڵی گیانلەدەستدانی مامۆستا جیهان تەهای دانیشتوی هەولێر لە کوردستانی عێراق بڵاوکرایەوە بە ڕوداوێکی هاتوچۆی گوماناوی، هاوکات لە فەیسبوکەکەی چەندین پۆستی نامۆ کرابو کە ئاماژەی بەوەدەکرد کە خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت، هەرلەسەرەتاوە ئەم ڕووداوە لەلایە خەڵکی کوردستان،  دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنوسان، ئازادیخوازان، چالاکوانان بەکاری تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتەوە لێکدرایەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی  لە ساڵانی ڕابردو ڕوداوەکانی تیرۆرکردن، گرتن، لێدان و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان وئازادیخوازان  لە سنوری هەولێر و بادینان بەتایبەت بەردەوام هەبوە"

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی رابردودا "ئازادی رادەربڕین، رەخنەگرتن لەدەسەڵات و حکومەت و بەرپرسان هەروەها چالاکی و خۆپیشاندان بۆ داواکردنی ماف بەهەمو شێوەیەک سنوردار و قەدەغەکراو بوە، بۆ نمونە ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، تیرۆرکردنی وەدات حسێن، تیرۆرکردنی مامۆستا مەلا هۆشیار ئیسماعیل، زیندانیکردنی شێروان شێروانی، گوهدار زێباری و قارەمان شوکری و تەواوی زیندانیانی تری  بادینان، لەم دواییانەش ڕێگریکردن لە چالاکی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان لە سنوری هەولێر  دەستگیرکردنی عەلی ڕەئوف نوێنەرێکی تری وانەبێژان بەچەند هەفتەیەک دوای ڕوداوی تیرۆرکردنەکەی مامۆستا جیهان بەبیانوی ئەوەی بانگەوازی خۆپێشاندانی کردبو".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "خۆپیشاندانی وانەبێژان و مامۆستایان لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری کە لە ژێر دەسەڵاتی لایەنێکی ترە نزیکەی چوار مانگە بەردەوامی هەیە و هیچ ڕێگریەک لە خەڵک نەکراوە، شایەنی ئاماژەپێکردنە کە  مامۆستا جیهان تەها کە لە هەولێر دەژی لەماوەی ڕابردو لە سێ چاوپێکەوتن دەرکەوتوە کە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە گرتوە لە لەکەمتەرخەمی و بەداوانەچونی داواکاریەکانی وانەبێژان".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "لە تاوانی تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەها دەسەڵاتی کوردی لە سنوری هەولێر و بادینان بەپلەی یەکەم تۆمەتبارە لەلایەن خانەوادەی مامۆستا جیهان و خەڵکی کوردستان و تەواوی ئازادیخوازانی کورد لەسەرانسەری جیهان".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

الزيدي يستعرض خريطة الاستثمار العراقي ويدعو الشركات الألمانية لشراكات تنموية

2026-09-15 22:05 2131
أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

أمريكا: الأشهر الخمسة الأولى من الحرب على إيران كلفت 38 مليار دولار

2026-09-15 21:49 1974
الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

الزيدي من ألمانيا: نعمل على حماية سماء العراق وقرار الحرب بيد الدولة

2026-09-15 18:20 3226
أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

أسعار الدولار ترتفع مع إغلاق بورصات بغداد وأربيل

2026-09-15 17:30 3078
الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 3456
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 3725
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 4390
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 5124
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 11851
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 11679
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 4916
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 4840
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 7293
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 7065
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6615
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 7389
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 18116
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 18442