المطلع
عاجل

post-image

حەسان: عێراق لە لێواری پلانی مارشاڵی نیشتمانیدایە و پێگەی لە جیهاندا دووبارە دەکێشرێتەوە


19:37 عێراق
2025-12-13
30658

محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ڕایگه‌یاند، ئەركی یونامی بە سەركەوتویی تەواو بوە و ئەو نێردەیە لەسەر داوای خەڵكی عێراق دامەزراە و كۆتاییهێنانەكەیش لەسەر داوای عێراق بو، ده‌شڵێت، "عێراق پێویستی بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتوەكان هەیە لە كۆمەڵێك بواردا، لەوانەش كەرتی بانكی، عێراق ساڵانێكی زۆرە بەدەست سزاكانەوە دەناڵێنێت".
محەمەد حەسان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركری یونامی له‌ عێراق،کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، نوسیویه‌تی، "یونامی لەسەر داوای عێراقییەكان هاتوه‌تە عێراق، هەروەها كۆتاییهێنانەكەی لەسەر داوای ئەوان بوە، نەتەوە یەكگرتوەكان ڕێز لە خواستی ئەو وڵاتانە دەگرێت كە میوانداری نوێنەرایەتییەكانی دەكەن، هیچ نوێنەرایەتییەك ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی و ئامادەیی وڵاتی میواندار كار بكات بۆ هاوكاری".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عێراقییەكان بۆ ماوەی زیاتر لە دو دەیە میوانداری ئەو ئەركەیان كرد، كارەكەش قورس بو، بەڵام بۆیان دەركەوت كە ئەركی یونامی ئامانجەكانی بەدەستهێناوە، ئێستاش كاتی ئەوە هاتوە كە ئەوانیش وەك وڵاتانی جیهان بابەتەكان بخەنە دەستی خۆیان، له‌ ئاینده‌شدا "نەتەوە یەكگرتوەكان ئامادەیە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و پشتیوانی هەركاتێك عێراق پێویستی پێی بو".

محەمەد حەسان هه‌روه‌ها وتیشی، كارەكانی نوێنەرایەتییەكە بە سەركەوتویی تەواو بوە، تەنیا سێ دۆسیە ماونەتەوە، ئەوانەی پەیوەندییان بە كەسانی ونبوی كوه‌یت و هاوڵاتیانی وڵاتی سێیەمەوە هەیە لە دوای شەڕ و لەشكركێشی بۆ سه‌ر كوه‌یت، هەروەها ئەو فایلە تایبەتە بە موڵك و ماڵی كوه‌یت و ئەرشیفی نیشتمانی كوه‌یت، لە چەند مانگی ڕابردودا پێشكەوتنی كەم بەدیهاتوە، كە نوێنەرایەتی دەكرێت بە ڕادەستكردنی زیاتر لە 400 سندوق كە شوێنەوارە كوه‌یتییەكانی تێدایە.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق رونیكرده‌وه‌، ئێستا پرسە مرۆییەكان لە چوارچێوەیەكی مرۆییدا چارەسەر دەكرێن، متمانەیەكی خۆی بە توانای عێراقییەكان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە دەربڕی كە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) بۆی دامەزرا.

سەبارەت بە ڕۆژی كۆتایی ئەركەكە حەسان وتی، "مەراسیمی كۆتایی هاتنی ئەركی یونامی لەسەر داوای عێراق بەڕێوەچو، لە كاتێكدا كارە ڕاستەقینەكانی ئەركەكە لە 31ی كانونی دوەم كۆتایی دێت، دوای ئەوە هەمو ئەندامانی یونامی عێراق بەجێدەهێڵن".

به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاه‌ ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ بە مانای كۆتایی هاتنی بونی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق نییە، بەو پێیەی لە ڕێگەی دەزگا تایبەتمەندەكانەوە دەمێنێتەوە، ئەوە جگە لە پەیوەندی نێوان عێراق، وەك ئەندامێكی ئەنجومەنی مافی مرۆڤـ و نوسینگەی كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤـ، جەختیشی لەوە كردەوە كە قۆناغی داهاتو تیشك دەخاتە سەر كاری تەكنیكی لە بوارەكانی كەشوهەوا، تەندروستی، پەروەردە و تەكنەلۆژیا.

ئه‌وه‌شی وت، عێراق پێویستی بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هەیە لە كۆمەڵێك بواردا، لەوانەش كەرتی بانكی، عێراق ساڵانێكی زۆرە بەدەست سزاكانەوە دەناڵێنێت، لەنێویاندا سزای تاكلایەنە، پێویستی بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی هەیە لەگەڵ ئەمریكا، وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو، توركیا و یەكێتی ئەوروپا.

به‌پێی وته‌ی محه‌مه‌ن حه‌سان، ژمارەی بانكەكان لە عێراق نزیكەی 72 بانكن، لەو ژمارەیەش 38 بانكیان كەوتونەتە ژێر سزاوه‌، "هیچ وڵاتێك ناتوانێت دەست بە قۆناغێكی ئابوری و گەشەپێدانی بەردەوام بكات بەبێ هەڵگرتنی ئەو سزایانە، سەرەڕای هەندێك نیگەرانی ڕەوا، عێراق ئەمڕۆ خواستێكی ڕاستەقینەی هەیە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەكە لەسەر ڕابردو و كردنەوەی بەڕوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا".

له‌باره‌ی سه‌قامگیری عێراقه‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌سان رونیكرده‌وه‌، "سەقامگیری ئەمنی بناغەی هەر پرۆسەیەكی گەشەسەندن و گەشەكردنە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق ئەمڕۆ گەیشتوەتە ئەم قۆناغە، هەروەها داوای پێداچونەوە بەو ڕێوشوێن و سزایانە دەكات كە پێشتر سنورداركردنیان سەپاندبو كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی ئابوری و جووڵەی عێراقییەكان هەیە، لەوانەش گەشتە ئاسمانی و ڤیزا".

باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ عێراق شاهێدی گەشەسەندنی گەڕانەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانە، ئاماژەی بە توانای ئابوری و گەشەپێدانی وڵات و سەرچاوە مرۆییەكان كرد، جەختیشی لەوە كردەوە كە "عێراق لە لێواری دوبارە جێگیركردنەوەی پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدایە".

هه‌روه‌ها سەبارەت بە مافەكانی ژنان، حەسان ده‌ڵێت، "ژنانی عێراق لە بەهێزترین ژنانی جیهانن، ئەوان لە كاتی شەڕ و گەمارۆكاندا قوربانییەكی زۆریان داوە و هۆكارێكی سەرەكی بون بۆ خۆڕاگری كۆمەڵگای عێراق، هیچ هەڵوێستێكی نەرێنی بەرامبەر بە ژنان لەلایەن سیاسەتمەدارانی عێراقەوە بەدی نەكردوە بە پێچەوانەوە پشتگیرییەكی ڕون بۆیان هەیە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 1344
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2945
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2907
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2825
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4676
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5774
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5700
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4729
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8486
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15774
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762