المطلع
عاجل

post-image

حیزبی دەعوە داوای هەڵوێستی لەچوارچێوەی هەماهەنگی کرد هەمبەر دەستێوەردانی ترەمپ ‏


18:11 عێراق
2026-01-28
35435

ئەمڕۆ چوارشەممە، ‌حیزبی دەعوەى ئیسلامی داوای هەڵوێستی لەچوارچێوەی هەماهەنگی کرد هەمبەر دەستێوەردانی ترەمپ، دووپاتیشیکردەوە: کە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق پێویستی بە ڕێزگرتنە لە بژاردەی سیاسی گەلەکەی.
 

‏حزبی دەعوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، وەک شایستەیەکی دەستووری و دیموکراسی بۆ خۆی، مافی یاسایی و سیاسی خۆی بەکارهێناوە لە کاندیدکردنی ئەو کەسەی بە گونجاوی دەزانێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ"، و ئاماژەی بەوەشداوە: کە "ئومێد دەکرا ڕۆژی سێشەممە ڕێکارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم شایستە دەستوورییە تەواو بکرایە، ئەگەر دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوانەخرایە".
 

‏هەروەها روونیكردەوە: "نوری مالیکی کەسایەتییەکی سیاسی نیشتمانییە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی پرۆسەی سیاسی، و بەرپرسیارێتی قورسی لە ئەستۆ گرت لەژێر سایەی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بەسەر عێراقدا هات، توانی ئاسایش و سەقامگیری بسەپێنێت و دەسەڵاتی بۆ دەوڵەت گەڕاندەوە، بەبێ ئەوەی پشت بە ئەجێندایەکی سیاسی یان ئایدۆلۆژی تەسک ببەستێت، لە کاتێکدا تیرۆریستان لە شەقامەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق تەراتێنیان دەکرد و ڕۆژانە سەدان قوربانی بێتاوان دەکەوتنەوە و دەیان ئۆتۆمبێل دەتەقێنرانەوە و کردەی تیرۆرکردن و تاوانی دیکە ئەنجام دەدران".
 

‏بەیاننامەکە جەختیکردەوە: "ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق پێویستی بە ڕێزگرتنە لە بژاردەی سیاسی گەلەکەی، و ئیدانەکردنی دەستێوەردانی هەر لایەنێک یان وڵاتێک لە کاروباری ناوخۆیدا بە شێوازی سەپاندن و هەڕەشە، ئەمەش بابەتێکە لەلایەن عێراقییەکان و هێزە نیشتمانییەکانیانەوە ڕەتکراوەیە".
 

‏ئاماژەی بەوەشکرد: "پێمان وایە دروستکردنی کەلێنێک لە بڕیاری چوارچێوەدا پرۆسەی سیاسی ڕاکێشاوەتە ناو ئەم ئاڵۆزییە، و لێکەوتەی لەسەر زیاتر لە ئاستێک دەبێت، ئەمەش وا دەخوازێت داوا لە هێزە سیاسییە باشەكانی سەرجەم پێکهاتەکان بکرێت بەرگری لە بڕیاری نیشتمانیی سەربەخۆی عێراق بکەن.
 

‏بەپێی بەیاننامەکە، حزبەکە داوای لە چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە "بەرپرسیارێتی خۆی لەبەردەم گەلدا لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بەم دەستێوەردانە ئاشکرایەی کە ڕایگشتی وروژاندووە، کە ئەمە پێشینەیەکی مەترسیدارە و پرەنسیپی سەروەری دەخاتە مەترسییەوە و بڕیاری نیشتمانی لاواز دەکات".
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2247
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 2913
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 3911
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5078
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3415
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3604
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 4612
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4464
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 5948
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6596
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 14735
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 14932
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11473
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9393
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6666
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11280
السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

السجن سبع سنوات بحق مدير عام شركة توزيع كهرباء الوسط

2026-09-14 13:20 12248
اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

اليوم.. ​ختام الجولة السابعة من دوري نجوم العراق بثلاث مواجهات

2026-09-14 13:17 8170