المطلع
عاجل

post-image

بەرپرسی نوسینگەی كەناڵی سپێدە و ڕۆژنامەنووس لە کەناڵی خابیر دەستگیر کرا


18:36 كوردستان
2023-08-24
59379

ئەمرۆ پێنجشەممە (24ی ئابی 2023)، رۆژنامەنووس "ئیسلام كەشانی" بەرپرسی نوسینگەی كەناڵی ئاسمانی سپێدە لە زاخۆ و ڕۆژنامەنووس لە کەناڵی خابیر دەستگیر کرا. 
ماهر سەگڤان، بەرپرسێ كەناڵی خابیر تیڤی، بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ كاتژمێر 9:45، رۆژنامەنوس ئیسلام كەشانی بە مەبەستی چوون بۆ كاری میدیایی خۆی لە نوسینگەی كەناڵی ئاسمانی سپێدە و دەزگای خابیر، لە ماڵ دەرچوو، پێش ئەوەی بگاتە شوێنی كارەكەی لە گەڕەكی سەفینی زاخۆ، هێزێكی ئاسایش بێ ئەوەی ھیچ بڕیارێكی دادگایان پێ بێت دەیگرن و دەیڕفێنن".
وتیشی "هێزە ئەمنییەكە تەنها بەم رەفتارەوە نەوەستاون، كاتژمێر 1ی دوای نیوەرۆ بێ ئەوەی بڕیاری دادگایان پێ بێت دور لە ئاكار و بەشێوازێكی ناشارستانی و لەبەرچاوی مناڵەكانی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی ئیسلام كەشانی لە گەرەكی چرا و ماڵەكەی پشكینیوە، دوای ئەوەی هیچیان دەستنەكەوتوە گەڕانەوە".
ئەمە دووەم حاڵەتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانە لە زاخۆ لە ماوەی چەند ڕۆژێک، دوای ئەوەی رۆژنامەنوس و پەیامنێری میدیایی (964) شڤان عەبدوڵا لەناو بازاڕی زاخۆ لەلایەن ئاسایش بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیردەكریێت و لە دواییدا ئازاد دەكرێت".
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسام سەرکۆنەی دەستگیركردنی رۆژنامەنوس (ئیسلام كەشانی) کرد و داوا لە هێزە ئەمنیەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات دەستبەجێ رۆژنامەنوس ئیسلام كەشانی ئازادبكرێت.
لەم بارەیەوە، تۆڕی میدیایی یەکگرتوو سەبارەت بە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس ئیسلام كەشانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە وتێیدا ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی ئەم کردارە نا بەرپرسانەیە دەکەین و داواکارین بە زووترین کات ئازاد بکرێت. 
لە ڕاگەیندراوێکی تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی کەناڵی ئاسمانی سپێدە لە زاخۆ ڕایگەیاند: "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە رۆژنامەنووس و کەسایەتی دیاری زاخۆ (ئیسلام کەشانی)  پێش نیوەڕۆی ئەمرؤ پێنجشەممە بە مەبستی چوون بۆ کاری میدیایی خۆی لە نوسینگەی کەناڵی ئاسمانی سپێدە و دەزگای خابیر، لە ماڵ دەرچووەو پێش ئەوەی بگاتە شوێنی فەرمی کارەکەی، هێزێکی ئاسایش دەیگرن و دەیڕفێنن".
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هەنگاوەی ئاسایشی زاخۆ پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری کوردستان ژمارە 35ـی ساڵی 2007ە، کە لەو یاسایەدا هاتووە: گرتنی رۆژنامەنووسان دەبێ بە بڕیاری دادوەر و بە ئاگاداری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بێت.
ئەوەشی خستەڕوو: جەماوەری کوردستان بە گشتی و خەڵکی شەرەفمەندی زاخۆ، شاهێدی دەدەن کە ئیسلام کەشانی، سەرباری ئەوەی رۆژنامەنووسێکی بوێر و کارایە، هاوکات کەسایەتییەکی دڵسۆز و خێرخوازی ناوچەکەیە و رفاندنی بەم شێوازە ئەوەندەی تر ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

2026-10-31 12:18 1845
قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 2862
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 3401
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 4391
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5929
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5813
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5821
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 7321
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6954
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 7442
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5856
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 7484
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 7088
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 6493
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 7063
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10884
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9831
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6756