المطلع
عاجل

post-image

باسم عەوادی: بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ده‌كه‌ین


00:42 عێراق
2023-12-15
112976

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، کاردەكه‌ن بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهاندا بەمەبەستی بەهێزکردنی کارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی و لە پێناو بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمی و نیشتمانییەکاندا.  باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "حکومەتی عێراق پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی حکومەتی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەردەبڕێت بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە کەشوهەوا لە 30ی تشرینی دووەمەوە تا 13ی کانوونی یەکەمی 2023 و گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی کۆدەنگی کە لە ڕۆژانی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و هەوڵی سنووردارکردنی دەدات بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی و ژینگەکەی و سیستەمە کشتوکاڵییەکەی، بۆیە ئەم بڕیارانە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێککەوتنی پاریس، کە گرنگترینیان کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە هەیە.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ده‌ڵێت، "ڕاگەیاندنی کۆتایی لەلایەن هەندێک لە وڵاتانەوە ڕوبەڕوی ناڕەزایەتی بوەوە لەسەر هەندێک لە بڕگە کۆتاییەکانی، بەڵام گەیشتن بە بڕیارێکی هاوبەش سەبارەت بە بەکارهێنانی سوتەمەنی بەردینی و گۆڕینی ڕێڕەوی دانوستان لە سنوردارکردنی سوتەمەنی بەردینیەوە بۆ ڕێڕەوی گۆڕینی دادپەروەرانەی وزە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو و هەناردەکەری نەوت".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "ئەو بڕیارانە کۆمەڵێک پابەندبونی بەهێزیان لەخۆگرتبو بۆ وڵاتانی پیشەسازی بەشداربو لە کۆنفرانسەکەدا، لەوانە دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ وڵاتە تازە گەشەکردوەکان بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانیان لە کەمکردنەوەی دەردانەکان و یارمەتیدانیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا وبنیاتنانی توانا و دابینکردنی دارایی سندوقی لەدەستدان و زیان".
وتەبێژی حکومەتی عێراق رونیكردوه‌ته‌وه‌، به‌غدا پێشوازی لە شێوازی ئەو کۆدەنگییە دەکات کە پێی گەیشتوە، بەڵام بێ دەنگی خۆی دەردەبڕێت لەسەر یەکێک لەو بڕگانەی کە توانای کارکردنمان سنوردار دەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندبونەکانمان بەرامبەر گەلی عێراق و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهاندا بەمەبەستی بەهێزکردنی کارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانی و لە پێناو بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمی و نیشتمانییەکاندا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 486
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 532
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3904
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 4394
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 4620
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4281
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4148
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10862
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7516
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8390
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8432
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6851
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8091
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15444
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7414
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14323
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9951
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7545