المطلع
عاجل

post-image

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات


22:19 عێراق
2026-03-10
37437

ئەنجومەنی وەزیران لەو دانیشتنەی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێکی دەرکرد، دیارترینیان رێگەپێدان بە وەزارەتی ناوخۆ بوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دەستەی پیشەسازیی سەربازی بەمەبەستی کڕینی سیستەمی بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، تێیدا هاتووه‌: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی دەیەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، تێیدا کۆی دۆخی وڵات لە سایەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە راستەوخۆکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە کرا کە لە خشتەی کارەکاندا هەبوون و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا".

لەراگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوە کراوه‌ کە "لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆک وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق و تەواوی ئوممەتی ئیسلامی کرد بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالیب (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، و یادی ژیانە پڕشنگدارەکەی کردەوە کە تێیدا بناغەکانی دادپەروەری، چاکسازی، خزمەتکردنی خەڵک و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دامەزراند، کە لە کەسایەتی بەڕێزیدا هەموو واتاکانی حیکمەت و سەرکردایەتی دادپەروەرانە رەنگیدایەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەنجومەنەکە بەردەوام بوو لە تاوتوێکردنی خشتەی کارەکانی دانیشتنەکە، و بەدواداچوونی بۆ رێکارەکانی زیادکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و ئەو بڕیارانەی لەو بارەیەوە دراون کرد، و بڕیارەکانی خوارەوەی پەسەند کرد:

١. پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی دۆخی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پێدانی پشکی گەنجینەی گشتی لەلایەن کۆمپانیا گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خاوەن دارایی سەربەخۆ.

 

٢. پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان و شایستەکانی گەنجینەی گشتی بۆ هەرێم و پارێزگاکان بە لیژنەی پەیوەندیدار.

 

٣. بەردەوامبوونی کاری لیژنەی فەرمانی دیوانی (٨٧ی ساڵی ٢٠٢٥)، و بەردەوامبوونی بەدواداچوونی رێکارەکانی سەرجەم دامەزراوەکان بۆ پەیڕەوکردنی ئۆتۆماتیکیکردن (ئەتەمەتە) لە سێکتەرە حکومییەکان و لە وەرگرتنی باج و پارەدانی ئەلیکترۆنیدا.

 

٤. ئەستۆگرتنی وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ وەرگرتن و یەکلاکردنەوەی ئەو بڕە پارانەی مانگانە لە کۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت وەردەگیرێن.

 

٥. زیادکردنی ئەرکی لێکۆڵینەوە لەو لایەنانەی کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەر ئەرکەکانی لیژنەی پێکهێنراو لە بڕیاری (٨٥ی ساڵی ٢٠٢٦).

 

٦. خستنەڕووی کاریگەری دارایی لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە کە بەهۆی راگرتنی بەشەخۆراکی ئەو کەسانەی شایستە نین بەدیهاتووە، و بەدواداچوونی رێکارەکانی ئەو وەزارەت و پارێزگایانەی رێکارەکانیان تەواو نەکردووە، هەروەها پێشکەشکردنی پێشنیاری هەموارکردنی بڕگەکانی یاسای خزمەتی دەرەوە و پەیڕەو و رێنماییە هاوپێچەکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە بە ئاراستەی کەمکردنەوەی ژمارەی ساڵانی خزمەت لە دەرەوەی وڵات".

 

لەراگەیندراوەكەدا باسی لەوەش كراوه‌ کە "ئەنجومەنەکە سەرۆکی دەستەی نەزاهەی فیدراڵیی میوانداری کرد بۆ ئاگاداربوون لە راپۆرتی وەرزی سێیەم و چوارەمی ساڵی ٢٠٢٥ی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق، و ئەو هەوڵانەی لەو بوارەدا دراون".

هەروەها ئەوەشی خستە روو کە "لە بواری پشتیوانیکردنی تواناکانی سەربازی، ئەنجومەنەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر رێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دەستەی پیشەسازیی سەربازی بۆ کڕینی سیستەمی بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بە هەموارکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (٤٨٥ی ساڵی ٢٠٢٥)".

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لە کەرتی نەوتدا، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر بڕگە و مەرجە کۆتاییەکانی رێککەوتنی چوارچێوەیی واژۆکراو لەنێوان وەزارەتی نەوت (کۆمپانیاکانی نەوتی بەسرە و باکوور) و کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی کێڵگەی رۆژئاوای قورنە ٢".

ئەنجومەنەکە روونیشیکردەوە کە "بڕیاری (٤١٥ی ساڵی ٢٠٢٥)ی خۆی هەموار کردووەتەوە کە پەیوەستە بە پڕۆژەکانی دارستان و پشتێنەی سەوزەوە، بۆ ئەوەی خەرجکردنی سیاسەتی دەسپێشخەری نیشتمانی بۆ پشتیوانیکردنی وزە و کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان بۆ پڕۆژەکانی چاندنی دار لەخۆ بگرێت، لە رێگەی سوودە کۆمەڵایەتییەکانی گرێبەستەکانی مۆڵەتدان، بە جۆرێک لە (١٠٪)ی تەرخانکراوە داراییە ساڵانەکان زیاتر نەبێت، و ئەو پڕۆژانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ ئاراستە بکرێن، و بەردەوامبوون لە کارکردن بەو بڕگانەی پەیوەستن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دابینکردن لە وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی، و پڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی ئافرەتان و پڕۆژەکانی چاندنی داری ژینگەیی و پۆشەری سەوزایی لەناو شارەکاندا".

لەراگەیندراوەكەدا ئاماژەی بەوە کراوه‌ کە "ئەنجومەنەکە بەدواداچوونی بۆ تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان و تەواوکردنی ژێرخانەکان کردووە، و بڕیاری (٨١٢ی ساڵی ٢٠٢٥)ی خۆی هەموار کردووەتەوە، بۆ زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگاکانی؛ بەغدا، دیوانییە، زیقار، کەربەلا، میسان و نەجەف"، ئاماژەشی بەوە کرد کە "ئەنجومەنەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی ماوەی زیادە بە کۆمپانیای "هیوشای" تورکی بۆ بنیاتنان و بیناسازی پیشەسازی و بازرگانی، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخانی شاری سامەڕا، بەمەبەستی دەرکردنی نامەی دڵنیایی پێویست لە بانکە پسپۆرەکان، و بەدیهێنانی داواکارییەکانی گرێبەستەکە".

ئەنجومەنەکە روونیشیکردەوە کە "رەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییە هونەری و کارگێڕییەکان لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە، فەرمانگەی فڕۆکەخانە عێراقییەکانەوە کە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە دیاری کراون بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی مۆڵەتدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەپێی ئەو داواکارییانەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی دیارییان دەکات"، و روونیکردەوە کە "ئەنجومەنەکە سەرۆکی دەستەی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوە تیشکاوەرەکان و سەرپەرشتیاری تیمی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی پیسبوونی تیشکاوەری میوانداری کرد، کە تێیدا ستایشی کاری تیمەکەی کرد و پشتیوانی تەواوی بۆ ئەرکەکانی دووپات کردەوە".

ئاماژەشی بەوە کرد کە "ئەنجومەنەکە ئەو راسپاردانەی پەسەند کرد کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی کارەکانی راگرتن و پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی بە پیسبوونی تیشکاوەری دیاری کراون، و تەرخانکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێری ناوەکی و تیشکاوەری، و تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بۆ ئەو مەبەستە بەپێی داواکارییەکانی ناشتنی پاشماوە تیشکاوەرەکان، بەپێی مەرجە زانستییەکان و رێکارەکانی سەلامەتی پەیڕەوکراو".

لە بواری تصفیەکردنی کۆمپانیا عێراقییە عەرەبییەکان، جەختی کردەوە کە "ئەنجومەنی وەزیران هانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە وەزارەتی گواستنەوە داوە بۆ تصفیەکردنی کۆمپانیاکانی؛ (کۆمپانیای گواستنەوەی وشکانی عێراقی-ئەردەنی، کۆمپانیای عالیە بۆ گواستنەوە و بازرگانی گشتی، و کۆمپانیای عێراقی-سوری بۆ گواستنەوەی دەریایی) بە زووترین کات، لەگەڵ ئەستۆگرتنی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتی وەرزی خولی لەسەر تصفیەکە بۆ ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

المركزي ينفي صدور قرار بتخفيض رؤوس أموال شركات تجارة الذهب

2026-10-31 15:01 1889
المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

المرشد الإيراني يوجه برفع الجاهزية القتالية وتحديث بنك الأهداف العسكرية

2026-10-31 14:01 3249
​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

​المالية النيابية تؤكد مساعي إضافة درجات وظيفية جديدة بموازنة العام المقبل

2026-10-31 13:33 3335
واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

واشنطن تدرس نقل قواعدها العسكرية بعيداً عن إيران إثر خسائر موجعة

2026-10-31 12:18 3748
قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

قائمة بأسعار الدولار في افتتاح تداولات الأسبوع

2026-10-31 11:19 4233
ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

ختام الجولة 12 لدوري نجوم العراق اليوم بـ4 مواجهات أبرزها الشرطة ونوروز

2026-10-31 10:05 4252
العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 5277
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 6462
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 6036
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5895
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 7457
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 7321
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 7753
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 6026
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 7592
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 7355
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 6778
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 7236