المطلع
عاجل

post-image

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ تواناسازی عێراق بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی دووپاتدەکاتەوە


22:27 عێراق
2025-10-28
45458

جەیمس پاتریک دانلی یاریدەدەری وەزیری وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە هەوڵەکانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت لە بەرهەمهێنانی وزەدا خۆبژێوی بەدەستبهێنێت و ئەو زیادەیە هەناردە بکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە بریکاری وەزیری وزەی ئەمریکا جەیمس پاتریک دانلی و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی هەڵسوڕێنەری کاروباری ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەڕێز جۆشوا هاریس.

وتیشی لە میانی دیدارەکەدا سودانی جەختی لە گرنگی هاوبەشی و هاریکاری بەرهەمدار لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە و ئەوەشی ڕوونکردەوە کە حکومەت بە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، چەندین پڕۆژەی دەستپێکردووە، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا، کە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بەرچاوی لە سەرانسەری وڵاتدا بەدەستهێناوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت خشتەیەکی کاتی دیاریکراوی دیاریکردووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە کەرتەکانی وزە و بەکارهێنانی غاز و بەدیهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆکتانی بەرزدا و کارەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی غاز لە ڕێگەی پڕۆژەکانی حکومەتەوە، کە وادەی ئامانجی ساڵی 2028 بۆ ئەم ئامانجە دیاری کراوە.

سودانی جەختی لە گرنگی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکی کردەوە لە پەرەپێدانی کار و ڕاهێنانی کارمەندانی عێراقی و بەکارهێنانی نوێترین ئامرازە تەکنەلۆژییەکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەوەشی ڕوونکردەوە کە هاوبەشی و هاوکاری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندی دۆستانە بەهێز دەکات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا.

لای خۆیەوە بریکاری وەزیری وزەی ئەمریکا پێشکەوتنی بەرچاوی لە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا پشتڕاستکردەوە، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی پڕۆژەکانی وزە و ئاماژەی بەوەشکرد، دیدگای ئیدارەی ئەمریکا لەسەر پتەوکردنی هاوبەشی و وەبەرهێنانە، بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی وزەدا بەدەستبهێنێت و لە داهاتوودا ئەو زیادەیە هەناردە بکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی سەکۆی  غازی شلۆق (FSRU)ی بە توانای 15 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا کرد لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای ئەمریکی ئێکسلێریت ئینێرجی بۆ ماوەی 5 ساڵ کە قابیلی نوێ کردنەوەیە، بەمەبستی دابینکردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا و پشتگیری لە بەرهەمهێنانی وزە دەکات لە ڕێگەی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی غازەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە ڕاستەقینەکانی وێستگەکان، هەروەها پلاتفۆرمەکە بژاردەیەکی باشە لە ڕووی جێبەجێکردن و ژێرخانی پەیوەندیدارەوە و چارەسەرێکی خێرایە بۆ کێشەکانی غاز، چونکە دەتوانرێت لە ماوەیەکی پێوانەییدا و بە تێچووی کەمتر بەراورد بە پلاتفۆرمە جێگیرەکان جێبەجێ بکرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 3010
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 3173
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 3737
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 3835
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 3964
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10687
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7384
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8250
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8422
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 6735
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 7902
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15227
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7324
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14107
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9671
البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

البنك المركزي العراقي ينفي صدور قائمة تدقيق لشخصيات سياسية

2026-10-29 14:03 7080
ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد لأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-10-29 13:01 6582
النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

النزاهة: الحبس الشديد خمس سنوات بحقّ النائب زياد الجنابي

2026-10-29 12:23 10058