المطلع
عاجل

post-image

ئەعرەجی: عێراق سەرکەوتوو بووە لە شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی خێزانە گەڕاوەکان لە کەمپی هۆل


23:12 عێراق
2025-12-18
42076

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە عێراق سەرکەوتوو بووە لە شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی خێزانە گەڕاوەکان لە کەمپی هۆل بۆ ناو کۆمەڵگە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی موتەڵع کەوتووه، ڕایگەیاند: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی سەربازی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دەریاوان (ئەدمیراڵ) جۆزی دراغۆن و وەفدی یاوەری، بە ئامادەبوونی فەرماندەی نێرەی ناتۆ لە عێراق، کریستۆف هێنتزی.

ڕاگەیەنراوەکە ڕوونیکردەوە کە دیدارەکە باسی لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هاوپەیمانییەکە کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی مەشق و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ڕاوێژکاری.

ئەعرەجی جەختی کردەوە کە نێرەی هاوپەیمانی (ناتۆ) لە عێراق نێرەیەکی ڕاوێژکارییە و جەنگی نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ برۆکسل ڕەنگدانەوەی پەرۆشی عێراقە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی (ناتۆ) بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگیدانی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆل بەهۆی ئەو مەترسییەی کە دروستی دەکات لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، ڕوونیشیکردەوە کە عێراق کار دەکات بۆ گواستنەوەی کۆتا هاوڵاتی عێراقی لە کەمپەکەوە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە.

ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق سەرکەوتوو بووە لە شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی خێزانە گەڕاوەکان لە کەمپەکەوە بۆ ناو کۆمەڵگەی عێراقی، وە ئەم دۆسیەیە بە پلەی یەکەم سروشتێکی مرۆیی هەیە.

وتیشی کە تیرۆر هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی دەکات، وەک نموونەش باسی لە ئەو کردەوە تیرۆریستیانە کرد کە لە سیدنی و تەدمور و ئیدلیب ڕوویاندا.

جەختیشی کردەوە کە تیرۆر پەیوەست نییە بە کات یان شوێنێکی دیاریکراوەوە، ئەمەش وا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخوازێت کار بکات بۆ وشککردنی سەرچاوە ڕاگەیاندنی و دارایی و مرۆییەکانی.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی سەربازی هاوپەیمانی (ناتۆ)، پیرۆزبایی لە عێراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد کە هاوپەیمانییەکە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و مەشق و پێشکەشکردنی ڕاوێژ، و ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد لە گواستنەوەی خێزانەکان لە کەمپی هۆل و شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە، ڕوونیشیکردەوە کە هانى کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت بۆ کشاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان لەم کەمپە

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 2193
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2466
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2297
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4359
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5471
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5441
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4708
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4635
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10928
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7907
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8685
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8704
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7016
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8438
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15658
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 7945
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14561
إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

إطلاق رواتب متقاعدي العمال المضمونين لشهر تشرين الثاني

2026-10-29 14:16 9978