المطلع
عاجل

post-image

ئەعرەجی: حكومەت چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەیە كە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی عێراق و پێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەن


20:45 عێراق
2024-02-24
99223

ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیكردەوە، كە حكومەت چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەیە كە هەڵسەنگاندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین بۆ دۆخی عێراق، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە كە پێویستە عێراق دووربێت لە هێزی دەرەكی.
ئەعرەجی لە میانی شەشەمین كۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا،كە بەناونیشانی (پەیوەندییەكانی هەرێمی ...میحوری عێراق) بوو، رایگەیاند :كە دروستكردنی متمانە لە ناوخۆدا لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگە، سیستمی سیاسیش متمانەی عێراقییەكانی وەرگرتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق دەستوەردان لە كاروباری ئەوانی دیكەدا ناكات، لە هەمان كاتیشدا داوا لە كەسانی دیكە دەكات دەستوەردان لە كاروباری وڵاتەكەی نەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا : پێوویستە هەموو لایەك لەووتارەكەیدا پاڵپشتی حكومەت بكات،هەروەها دەبێت كاری هاوبەشی لەنێوان هەموو لایەكدا هەبێت،هەروەها هەوڵەكانمان لەسەر پاڵپشتیكردنی حكومەتەوەیە وئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق لەماوەی ساڵانی 2022 و2023یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی  ئەمنی لەگەڵ وڵاتان واژوو كردووە بەمەبەستی هاوكاری وئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان.
هێمای بۆ ئەوەش كرد كە سیستەمی سیاسی لە دوای ساڵی 2003 سەرقاڵی بابەتی ئەمنی و تەحەددیات بوو كە ڕێگرییان لێدەكرد لە ئەركەكانی، جەختیشی كردەوە مادەی هۆشبەر گەورەترین مەترسییە نەك داعش و ئەوەی دەوترێت لەسەر ژمارەی داعش لە عێراق ئەوەیە زیادەڕەوی تێدا كراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هێزە ئەمنییەكانمان گەشەیەكی زۆریان بەخۆوە بینیوە و ئەزموونێكی گەورەیان لە مامەڵەكردن لەگەڵ تەحەددیاتی تیرۆردا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە حكومەتی عێراق نكۆڵی لە سوپاسگوزاری ئەو وڵاتانە ناكات كە یارمەتیان داوە ڕووبەڕووی تیرۆر ببێتەوە.
هەروەها وتی :  كەناتۆ هێشتا لە عێراقدا ئامادەیە و هێزێكی ڕاوێژكارە نەك هێزی شەڕكەر، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی عێراق چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەیە كە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی عێراق و پێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكەن، كە پرسێكی ناوخۆییە كە بەپێی پێویستی عێراق دیاری كراوە.
جەختیشی لەوە كردەوە كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە لەسەر ئەوەی عێراق  هێزی دەرەكی لێ دوور بكرێتەوە و ڕوونیشیكردەوە : هێزەكانی هاوپەیمانان بەدیلێك نین بۆ هێزە ئەمنییەكان، ئەوان لە هەلومەرجێكی دیاریكراودا هاتوون، ئەمڕۆش پێویست بە بوونی ئەوان ناكات،حكومەت یەكەم كەسە كە نیگەرانە لە بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی، و ئێمە ئەفسەری لێهاتوومان هەیە لە ناوەوەی لیژنەكانەوە كاردەكەن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
هەروەها وتی :  رژێمی سیاسی دوای ساڵی 2003 واقیعێكی قورسی میراتگری بە میرات گرتووە  كەبەبوونی گرووپەچەكدارەكان لەسەر خاەكەی،ئاماژەی بەوەكرد ساڵی 2023 ڕێككەوتنێكی ئەمنیمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامدا، ئەنجامی ئەرێنیش لەماوەی چەند مانگێكدا بە دەستهات بەهۆی ئەوكێشەكان كە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوون.
هەروەها ووتیشی : خولی دووەمی كۆبوونەوەمان لەگەڵ توركیا هەیە، بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی پارتی كرێكارانی كوردستان، سەرۆك وەزیرانیش ڕێنمایی كردین بۆ خێراكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم مەلەفی گرنگە.
ئەعرەجی كەمپی هۆلی سوریای بە بۆمبێكی كاتیی داندراوە وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا كە عێراق 1924 خێزانی عێراقی لەم كەمپە گەڕاندەوە كە 7556 هاووڵاتی عێراقی بوون، لەنێویاندا 1200 خێزانی عێراقی كە گەڕاونەتەوە ناوچە ڕەسەنەكانیان و ئێمەش هەمانە هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەم ڕووەوە نییە.
داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد هاوڵاتیان لەم كەمپە بكشێننەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : تا ئێستا تەنها 24 وڵات وەڵامیان داوەتەوە و لە كۆی 60 وڵات هاووڵاتییەكانیان گەڕاندووەتەوە.
 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

الزيدي في برلين: انفتاح اقتصادي على أوروبا وتعهدات بتعزيز الاستقرار وتصدير الطاقة

2026-09-15 16:41 933
مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

مستشار حكومي: زيارة باريس خطوة استراتيجية لتأسيس شراكة اقتصادية واعدة مع فرنسا

2026-09-15 15:54 1600
الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

الزيدي يصل إلى العاصمة الألمانية برلين في زيارة رسمية

2026-09-15 13:20 2935
تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

تواصل عراقي سعودي عقب إطلاق المسيرات ومعن يؤكد: احترام الجوار ثابِت

2026-09-15 13:19 3365
التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

التربية تعلن تأجيل بدء العام الدراسي إلى 11 تشرين الأول المقبل

2026-09-15 12:59 5194
رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

رئيس الحكومة يتوجه إلى العاصمة الألمانية برلين بعد اختتام زيارته إلى فرنسا

2026-09-15 11:51 5997
أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

أسعار النفط العالمية ترتفع بأكثر من 1.5%

2026-09-15 11:18 3733
ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

ارتفاع أسعار صرف الدولار في أسواق بغداد وأربيل

2026-09-15 11:15 3908
طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

طقس العراق.. تصاعد للغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-09-15 09:12 5243
بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

بالوثيقة.. توجيه بقبول الطلبة التوأم في مدارس المتفوقين

2026-09-15 11:08 4807
تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

تحرك إسرائيلي رفيع لمواجهة التداعيات القانونية لوثائقي حول غزة

2026-09-15 00:10 6143
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم جنوب مضيق هرمز

2026-09-14 22:22 6815
الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

الزيدي يعلن محورية العراق الإقليمية ورسم مرحلة جديدة مع فرنسا

2026-09-14 19:07 15223
"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

"المطلع" تنشر تفاصيل مذكرات التفاهم الـ6 الموقعة بين العراق وفرنسا

2026-09-14 17:56 15445
العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

العراق وفرنسا يوقعان اتفاقات ومذكرات تفاهم شملت الدفاع والكهرباء والطيران

2026-09-14 16:44 11869
ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

ماكرون للزيدي: تطوير الدفاع مع العراق يعني الاستمرار بمكافحة الإرهاب

2026-09-14 15:41 9599
الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

الرئيس الفرنسي يستقبل رئيس الحكومة علي الزيدي في قصر الإليزيه

2026-09-14 14:51 6928
جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

جنايات النجف تقضي بالسجن 10 سنوات لبائع لحم الخنازير

2026-09-14 14:07 11958