المطلع
عاجل

post-image

ئێران تۆمەتبارێك رادەستی عێراق دەکاتەوە ‏ ‏


20:59 عێراق
2025-10-08
39358

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبارێكی كوشتنی خاوەن ئاڵوگۆڕی دراو لە پارێزگای رادەستی عێراق کردەوە.
‏وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)ەوە، لە لایەنی ئێرانەوە، تۆمەتبارێكی داواكراوی بە تاوانی كوشتنی هاووڵاتییەكی پارێزگای بابل رادەست كرایەوە. ئەمەش دوای هەوڵە چڕەكانی هەماهەنگی نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی هات.
‏ئاماژە بەوەشكراوە: وردەكارییەكانی دۆسیەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە تۆمەتبارەكە بەم دواییە خاوەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە پارێزگای بابل كوشتبوو، دواتر لە هەوڵێكدا بۆ خۆدزینەوە لە دادپەروەری بەرەو كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵات. دواتر بەدواداچوونێكی ورد و ڕێكاری یاسایی لە ڕێگەی ئینتەرپۆلی عێراقییەوە ئەنجامدرا، بە هاوكاری فەرماندەیی گشتی پۆلیسی ئێران شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشانكرا و لە ناو خاكی ئێران دەستگیركرا.
‏بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزارەتی ناوخۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ فەرماندەیی گشتی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی بۆ هاوكارییە گەورەكان و هەوڵە دڵسۆزەكانی لە تەواوكردنی ئەم ئەركە، كە قووڵایی پەیوەندییە ئەمنییەكان و پۆلیسی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بەرجەستە دەكات. هەروەها ستایشی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل)ی كرد لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەكە و هەماهەنگیكردنی ئەو دۆسیەیە و ڕێكارەكانی ڕادەستكردنەوە و گواستنەوە، كە ڕەنگدانەوەی لێهاتوویی دەزگا ئەمنییەكانی عێراقە لە بەدواداچوونی كەسانی داواكراو و جێبەجێكردنی یاسا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
‏هەر بەپێی بەیاننامەكە، وەزارەتی ناوخۆ دووپاتیكردەوە: كە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەوانەی داواكراون بۆ دادگا لە هەر كوێیەك بن، كاریش دەكات بۆ بەهێزكردنی هاریكاری ئەمنی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لەوەی هەر كەسێك بوێری تێكدانی ئاسایشی هاووڵاتیان و سەقامگیری كۆمەڵگە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

العراق.. أمطار خفيفة وتباين في درجات الحرارة

2026-10-31 09:04 1146
انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

انفجار ناقلة نفط بعد اصطدامها بلغم بحري جنوب مضيق هرمز

2026-10-31 00:00 5388
ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

ترامب: محادثات جارية مع إيران وحربنا معها ليست تقليدية

2026-10-30 23:41 5486
قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

قصف يمني يستهدف مطار عدن الدولي وقصر المعاشيق وسط توتر واسع

2026-10-30 22:30 5476
متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

متحدث الحكومة ينفي التوجه لاقتراض 16 تريليون دينار لسد عجز الموازنة

2026-10-30 21:28 6618
كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

كربلاء يخطف تعادلاً ثميناً من الطلبة بهدفين في قمة دوري نجوم العراق

2026-10-30 20:38 6309
ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

ابتكار علاجات جرثومية مخصصة بالذكاء الاصطناعي يفتح باباً لمعركة طبية

2026-10-30 20:30 6740
هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 5521
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 6907
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 6395
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 5893
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 6578
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 10184
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 9543
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 6327
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 6374
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 13294
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 10221