المطلع
عاجل

post-image

ئۆجه‌لان پەیامێکی ئاراستەی سه‌رۆك هۆزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ کرد ‏


12:34 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-09-14
48695

عەبدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) پەیامێکی ئاڕاستەی شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی ناوچه‌كانی جەزیرە، دێرەزور، ڕەققە و تەبققە نارد و وتی، "ئێوە دەتوانن ڕۆڵیکی گرنگ و مێژوویی لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک، ئارام، یەکگرتوو و دادپەروەر بگێرن".
‏
‏عەبدوڵا ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) باسی له‌وه‌كردوه‌، "یەکڕیزی و پاڵپشتیتان بۆ کورد لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەیی دیموکراسی زۆر مانادارە، ئێوە لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە بناغەیەکی نوێ و مێژویی متمانە بۆ پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلی عەرەب و گەلی کورد بنیات دەنێن"
‏
‏
‏ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "لە دڵی مێژو و ڕابردوتاندا، لە نێوان هەردو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەیە. لە قوڵایی مێژودا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بوە، تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبونەوەی بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، ڕێگەی بە زۆربەی کوردەکاندا بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن، هۆکاری سەرەکی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە، ئەم پەیوەندییە خوشک-برایەتییە لە نێوان ئەو دو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوام بو و پەرەی سەند".
‏
‏
‏
‏دەقی پەیامەکەی ئۆجه‌لان بۆ عەشیرەتەکان:
‏
‏“بۆ شێخ و ڕیشسپییەکانی هەرێمەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەقە و تەبقا:
‏
‏دۆستانی هێژا:
‏
‏لەسەرەتادا بە دڵخۆشی، خۆشەویستی و ڕێزدارییەوە سڵاوتان لێ دەکەم.
‏
‏یەکێتی و پشتگیریتان لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک خاوەن واتایەکی گەورەیە.
‏
‏ئێوە بەم یەکێتییەتان بناغەیەکی مێژوویی نوێ کە باوەڕی بە پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب بونیاد دەنێن.
‏
‏لە دڵی مێژوو و ڕابردووتاندا، لە نێوان هەردوو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەیە. لە قوڵایی مێژوودا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بووە. تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد، ڕێگەی بە زۆربەی کوردەکان دا بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن. هۆکاری سەرەکی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە. ئەم پەیوەندییە خوشک-برایەتییە لە نێوان ئەو دوو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوام بوو و پەرەی سەند.
‏
‏ئەم پەیوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوە بەڕێوەی دەبەن لەلایەنێکەوە مێژووییە و لەلایەنێکی دیکەوە کۆمەڵایەتییە. هەروەها خاوەن بناغەیەکی سیاسیشە، هەربۆیە واتا و گرنگییەکی گەورە بەم هەڵوێست و یەکێتییە لە سووریا دەدەن. پشتگیریی لە خوشک-برایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب دەکەم، چونکە بناغەیەکی مێژوویی هەیە.
‏
‏لەسەر ئەم بنەمایە، خۆمان پێشخست و دیداگامان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی و نەتەوەی دیموکراتیک دا. دەبێت هەمووان یەکسان بن، ئازاد بن، پێکەوەبژێن، خۆیان بەڕێوەببەن. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە یەکسانی و دادپەروەریی بونیادبنرێت. دەبێت کورد و عەرەب پێکەوەبژێن. ئەمەش گرێدراوە بە پشتگیرییتان بە قەسەدەوە. پشتگیریتان بۆ قەسەدە هەڵگری واتایەکی گەورەیە.
‏
‏دۆستانی هێژا:
‏
‏ئێوە دەتوانن ڕۆڵیکی گرنگ و مێژوویی لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک، ئارام، یەکگرتوو و دادپەروەر بگێرن. گرنگە عەرەب، کورد، سوریان-ئاشووری و هەر کەسێک کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژێت بۆ ئەم برایەتییە مێژووییە تێبکۆشێت.
‏
‏من بەم هیوا و باوەڕییەوە لەباوەشتان دەگرم.
‏
‏جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم.
‏
‏هیوای سەرکەوتن و تەندروستیتان بۆ دەخوازم.
‏
‏سڵاوی دۆستانە و برایەتی
‏
‏28ـی تەمووزی 2025
‏
‏عەبدوڵا ئۆجه‌لان
‏
‏دورگەی ئیمرالی”
‏

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

هدف قاتل في الدقيقة الأخيرة يعزز صدارة الكرمة بدوري نجوم العراق

2026-10-30 19:33 1969
قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

قفزة جديدة في أسعار النفط عالمياً وسط مخاوف التصعيد الإقليمي

2026-10-30 18:29 3082
تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

تفكيك شبكة للاتجار بالمخدرات بالديوانية واعتقال 31 متهماً

2026-10-30 17:39 2907
الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

الذهب العالمي يترنح ويهبط 2% مسجلاً أدنى مستوياته منذ خريف 2025

2026-10-30 17:37 2825
ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

ترامب: الحرب في إيران ستنتهي قريباً

2026-10-30 14:59 4677
إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

إمام جمعة النجف يحذر من الضغوط الخارجية ويطالب بوقف الانتهاكات الجوية

2026-10-30 14:17 5808
الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

الزراعة توضح حقيقة وجود مخاطر صحية في البيض المستورد

2026-10-30 12:40 5993
صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

صراع مشتعل على صدارة دوري النجوم وسط مباريات حاسمة ومرتقبة

2026-10-30 11:51 4784
الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-30 09:46 4908
المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

المرور العامة تنوه عن قطع جزئي لطريق في بغداد

2026-10-30 00:14 10948
الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

الحشد ينفي تقاضي المستشارين الإيرانيين رواتب خلال حرب العراق ضد الإرهاب

2026-10-29 23:22 7967
الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

الحكومة: الزيدي سيزور الكويت والبحرين ودولاً أخرى ترتبط مع العراق بمصالح استراتيجية

2026-10-29 22:43 8831
تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

تسنيم: طهران تلقت رسالة أمريكية عبر وسطاء وتتمسك بشروطها الصارمة

2026-10-29 19:47 8749
القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

القائد العام للقوات المسلحة يتولى مهام رئاسة جهاز المخابرات

2026-10-29 18:47 7042
قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

قائمة مسائية بأسعار الدولار في العراق

2026-10-29 18:04 8558
البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

البرلمان يؤجل انعقاد جلسته إلى إشعار آخر

2026-10-29 16:59 15866
زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

زيارة رفيعة لمقر المخابرات وتأكيد حكومي على إبعاده عن التحاصص الحزبي

2026-10-29 16:58 8105
النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

النفط تنفي سحب يد علي نزار الشطري من إدارة شركة سومو

2026-10-29 15:43 14762