المطلع
عاجل

post-image

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: عێراق بە سەرکەوتویی هەڵبژاردنێکی شەفاف و بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگدەرانی ئەنجامداوە


18:03 عێراق
2025-12-02
20042

محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان لە عێراق ڕایگه‌یاند، هیواداره‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێكبهێنرێت و پێشبینی ده‌كات پێكهێنانی حكومه‌ت دوانه‌كه‌وێت، ده‌شڵێت، " دەبێت هێرشەکانی سەر ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان بوەستێنرێن".
محەمەد حەسان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، "عێراق بەهۆی گەلەکەی و پاڵپشتی نێودەوڵەتییەوە سەرکەوتنی بەسەر تیرۆردا به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها عێراق بە سەرکەوتویی هەڵبژاردنێکی شەفاف و بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگدەرانی ئەنجامداوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشبینی دەکەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوا نەکەوێت، عێراق لە ڕێگای سەقامگیریدا بەسەر هەلومەرجێکی سەختدا تێپەڕیوە".

محەمەد حەسان هه‌روه‌ها  هیوای خۆی دەربڕی "بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر"، ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق سەرکەوتو بوە لە خێراکردنی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی لە کەمپی ئەلهۆڵ، دوای ئەوەی 20 هەزار و 800 کەسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانیان".
وتاره‌كه‌ی محەمەد حەسان له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌كاتێكدا بو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت بو به‌ دۆخی عێراق و گۆڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوبراو وتی، "پیرۆزبایی لە عێراق دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان".

حەسان هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە، "کۆتایی هاتنی ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە مانای کۆتاییهاتنی هاوکاری لەگەڵ عێراق نییە، بەڵکو دەستپێکی لاپەڕەیەکی نوێیە، سیاسەتی سەرۆک تره‌مپ بەردەوام دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق".

رونیشیکردەوە، پێكهێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان به‌مانای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌ له‌وانه‌ پرسی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كه‌ پێویستی به‌ دیالۆگی زیاتره‌.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 117429
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 92579
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 95021
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 93340
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 93156
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 105361
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 105929
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 107317
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 109959
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 48810
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 104309
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 49428
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 108984
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 49523
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 108812
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 48407
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 48469
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 121574