المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار داوای لەبەرپرسان و هێزە سیاسییەکانی دیاله کرد خزمەتی هاوڵاتیان بکەن


22:04 عێراق
2025-04-22
60894

سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی نیسان ٢٠٢٥، داوای لەبەرپرسان و هێزە سیاسییەکانی ناوخۆیی پارێزگای دیالە کرد بۆ هاوکاری و یەکخستنی ڕیزەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی پارێزگاکە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ عەدنان ئەلشەمەری پارێزگاری دیالە و جێگرەکانی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا،  سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە هەموو لایەک بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنەئەستۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە خۆجێیەکانی پارێزگاکە و خزمەتکردنی هاوڵاتیانی بەشێوەیەکی گونجاو کەشایستەی خواستەکانیان بێت.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە دیالە لەڕابردوودا دوچاری ئەڵنگارییەکی گەورە  هاتبوو، بەتایبەتی تیرۆر، کەهەوڵیدا هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی پارێزگاکە بکات، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری  خەڵکەکەیەوە نەیتوانی بە ئامانج بگات، هاوکات جەختیشی کردەوە لەگرنگی بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە تێیدا، بەو پێیەی عێراقێکی بچوککراوەیە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی بەڕێزی عێراق لەخۆدەگرێت.
لەلای خۆیەوە، پارێزگاری دیالە، بە گەرمی بەخێرهاتنی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگاکە دەربڕی و وێڕای بەرزنرخاندنی پەرۆشی بەڕێزیان  بۆ گوێگرتن ڕاستەوخۆ لەپێداویستییەکانی خەڵکەکەی، هەروەها کورتەیەکی گشتگیری لەبارەی دۆخی پارێزگاکە پێشکەش کرد و پێداچونەوەی بەدیارترین ئاستەنگەکان کرد کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەگەڵ دیدگای ئیدارەکەی بۆ زاڵبوونیان بەسەر ئاستەنگەکان و باشترکردنی دۆخی پارێزگاکە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی.
نوێنەرانی پارێزگای دیالە و ئەندامانی ئەنجوومەنیش، پێزانینی خۆیان بۆ سەردانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە ئامادەبوونی بەرێزیان پاڵپشتێکی بەرچاوە بۆ خەڵکی پارێزگاکە و پەیامێکی خەمخۆری دەوڵەتە بۆ بارودۆخی شارەکەو پابەندبوونیان دووپاتکردەوە بۆ کارکردن بە هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ناوخۆیی پارێزگاکە بۆ باشترکردنی دۆخی پارێزگاکە و بەرزکردنەوەی سەقامگیری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵکەکەی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 50131
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 67694
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 191564
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 167876
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 169761
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 169800
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 168843
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 179713
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 183565
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 182920
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 184672
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 61745
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 179225
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 66070
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 134054
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 64412
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 184830
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 65302